سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەشارى بەغدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانى عیراق کۆبوەوە و گفتوگۆیان لەسەر چەند تەوەرێک کردووە، و کازمیش هیوای خواستووە کە پڕۆژەیاسای بودجە و ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا وەک خۆی و بە وردی جێبەجێبکرێت.
دوانیوەڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2021/4/10 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عیراقى فيدراڵ كۆبووه‌وه.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی نووسینگەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان دامه‌زراوه‌كانى حكوومه‌تى فيدراڵى عیراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى ده‌ستووردا، هه‌نگاوه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و تاوان و هاريكاريى هه‌ردوولا بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال، دۆخى ته‌ندروستى و ڕێكاره‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆڤيد_19 و زيادبوونى ژماره و ڕێژه‌ى تووشبوون به په‌تاكه و هه‌وڵه‌كان بۆ دابينكردنى خزمه‌تگوزرايى ته‌ندورستى و پێكوته، تاوتوێ كران.
به‌ڕێز لە کۆبوونەوەکەدا کازمی ئاماژه‌ى به ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر پرسى دادگاى فيدراڵى و تێپه‌راندنى ياساى بو‌دجه له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دا و هيواى خواست به وردى جێبه‌جێ بكرێت و له‌سه‌ر بنه‌ماى دادگه‌رى له دابه‌شكردنى سامانه‌كاندا، پابه‌ندى پێوه بكرێت.
سەرۆکوەزیرانی عیراق، جه‌ختى له پێويستيى تۆكمه‌كردنى هاريكاريى ئه‌منيى نێوان به‌غدا و هه‌ولێرى كرده‌وه به شێوه‌يه‌ك كه سه‌قامگيريى ناوخۆيى دابين بكات و ڕێ له هه‌ر بۆشايييه‌كى ئه‌منى بگرێت كه تيرۆر و تاوانى ڕێكخراو بيقۆزێته‌وه.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپاتىكرده‌وه كه هه‌وڵه ديپلۆماسييه‌كانى ڕابردووى عێراق و سه‌ردان و ديداركانى به‌ڕێز كازمى، پێگه‌ى عێراقى خسته‌وه به‌رچاو و ڕۆڵى ئاساييى وڵاتى له ناوچه‌كه و له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تيش ده‌گێڕێته‌وه.
هەروەها نێچیرڤان بارزانى هه‌موو پشتگيرييه‌كيشى بۆ حكوومه‌تى فيدراڵ و تۆكمه‌كردنى پێگه‌ى ده‌وڵه‌ت دووپاتکرده‌وه به شێوه‌يه‌ك بتوانێت به‌ره‌نگارى ته‌حه‌دييه‌كان ببێته‌وه.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ستايشى تێپه‌ڕاندنى ياساى بودجه‌ى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق كرد و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا ڕێگه بۆ سه‌قامگيريى زياتر و پێشكه‌وتنى عێراق خۆش ده‌كات.
"هه‌ردوولا هيوايان خواست په‌سه‌ندكردنى ياساى بودجه‌ى عێراق سه‌ره‌تايه‌ك بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و جێبه‌جێ بكرێت. هەروەها هاوڕا بوون كه ميكانيزمێكى كارا بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى پێشمه‌رگه و هێزه عێراقييه‌كان و پشتگيريى هاوپه‌يمان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش پێويسته و ده‌بێ كارى له‌سه‌ر بكرێت" ئەوەش بە گوێڕەی راگەیەندراوەکە".
نێچيرڤان بارزانى چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستانيشى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵ به كليلى ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق له قه‌ڵه‌م دا.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق