عێراق چاوەڕێی هەڵبژاردن و هەرێمیش بەهێزبوونەوە دەكات

ليست هناك تعليقات


عوسمان گوڵپی

عێراق بە دۆخێكی تایبەتدا تێدەپەڕێت، بەجۆرێك كە ئەو ئاراستە سیاسیانەی دەیانەوێت هەڵبژاردن بكرێت و لە عێراق كێشەی زیاتر ڕوونەدات، تاڕادەیەك پشوویەك بدرێتە كێشەكان تا هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، ئەمانە لەگەڵ تێپەڕاندنی بودجە و چارەسەری كاتی كێشەكان بوون

لە هەرێمی كوردستانیش بەهۆی زۆری كێشەكان و پرسی داهاتەوە مەیلی ئەم ڕێككەوتنانە هەبوون، بەڵام ئەمە مەیلی چارەسەر كردن نیە بەڵكو مامەڵەكردنە بۆ تێپەڕاندنی كات، واتە هەرێمی كوردستان چاوەڕێی بەهێزبوونەوە دەكات یان بە پێچەوانەوە لاواز بوونی عێراق بە هۆی دۆخێكی تایبەتەوە

بۆئەوەی ئەم ڕێككەوتنەی كە كاتیەو چارەسەری كێشەكانی بەدوادا نایەت تێپەڕێت، ئەو كات چ عێراق دەچێتەوە سەر قەوانە كۆنەكە و هەرێمیش گۆرانیەكانی پێشتر بۆ عێراق دڵێتەوە، چونكە لە هەرێم مەیلی دووری لە بەغداد و ماڵی خۆت بۆ خۆت و هی خۆم بۆ خۆم و لە عێراقیش ئەوەندە هێزی شۆڤێنی و وابەستە بە سیاسەتی دەرەكی و شەڕەنگێزی هەیە كە هەمیشە بۆ دەرفەتی لاوازكردنی هەرێم بگەڕێن و بەدوای گەورەكردنی كێشەكانەوەبن تا چارەسەریان زەحمەتتر بێت

تێپەڕاندنی بودجە و گفتووگۆكان و توند نەبوونەوەی پەیوەندیەكان، پەیوەندی ڕاستەوخۆی بەو ئاراستانەی سەرەوە هەیە، ئەوە لە كاتێكدا كە پێگەی سەرۆك كۆماری عێراق لە ئێستای بەغدادا بەهێزە و كاریگەری ئیجابی لەسەر جەمسەرەكان هەیە و ئەمەش لەم دۆخەی هەرێمدا بە قازانج كەوتۆتەوە و بووەتە هۆی پاراستنی هاوسەنگی و لە ساڵی ڕابردووشدا ڕێگربووە لە فراوان نەبوونی بۆشایی نێوان هەولێر و بەغدا، لە پەرلەمانیشدا كوتلەكانی كورد ئەگەرچی ناكۆكیان زۆرە بەڵام كاریگەرن، بەتایبەت ژمارەیەك پەرلەمانتاری چالاكی دوور لە حیزب، هەرچەن نێوان كوتلە كوردیەكان زۆر دوورە لەیەكەوە بەلام لە هەندێك خالدا یەك دەگرنەوە و ئەمەش لێكەوتەی ئیجابی هەبووە

لە كۆتایدا پێم وایە هەر ڕێككەوتنێك لە نێوان بەغداد و هەولێر بەم شێواز و میكانیزمانەی ئێستا و لە ژێر كاریگەری ئەو هۆكارانەدا بێت كاتیە و ئەگەری جێبەجێنەكردنی نزیكە تا جێبەجێكردن، ئەگەرچی لە هەموو حاڵەتێكدا چەند مانگێكی كەم دۆخەكە ئاسایی دەكاتەوە و دواتر كێشەكان سەر هەڵدەدەنەوە







ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif