هاوپەیمانێتییەکەى عامرى دوا وادەى دیاریکرد: تێپەڕاندنى بودجە یان دەستلەکارکێشانەوە

ليست هناك تعليقات

پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانێتییەکەی هادی عامری ڕایگەیاند، سورن لەسەر ئەوەی ڕۆژی پێنجشەممە یان شەممەى داهاتوو پڕۆژەیاساى بودجە تێپەڕێنرێت، "ئەگەرنا سەرۆکایەتی پەرلەمان ناچاردەکەن دەست لە کاربکێشیتەوە."

حامد عەباس، پەرلەمانتاری هاوپەیمانێتی فەتحی سەربە هادی عامری رایگەیاند"سەرۆکایەتی پەرلەمان ڕۆڵی باشی نەگێراوە لە یەکلاییکردنەوەی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە، ئێمە لە نییەت پاکی ئەوان تێدەگەین کە دەیانەوێت یاساکە بە سازان تێپەرێت، بەڵام ئەو نییەتە پڕۆژەکەی خستووەتە گێژاویەکی سەختەوە".

وتیشی، "تێپەڕاندنی پڕۆژەکە هۆکارەکەی سیاسی نییە، بەڵکو هۆکارەکانی هونەرین کەزۆربەیان پەیوەندی بە دەقە داراییەکان و ئابورییەکانەوە هەیە لەگەڵ چونێتی مامەڵەکردن لە گەڵیاندا، بۆیە ئێمە بە سیاسیکردنی بودجە ڕەتدەکەینەوە".

پەرلەمانتارەکەى فەتح ئاشکرایکرد، داوایان لە سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە لیژنەی دارایی چۆن پڕۆژەیاساکەی دارشتووەتەوە هەر بەو شێوەیە بیخاتە دەنگدانەوە، "نابێت سەرۆکایەتی پەرلەمان چاوەڕێی سازانی لایەنەکان بێت، بۆیە ئێمە سورین لەسەر تێپەڕاندنی بودجە لە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو یان دوا وادە کە دەبێت ڕۆژی شەممەی داهاتوو بێت".

دەشڵێت، "دواکەوتنی بودجە چیتر جێگای قبوڵ نییە، ئەگەر بودجە لەو ماوەیەی کە دامانناوە تێپەڕنەبێت ئەوا سەرۆکایەتی پەرلەمان ناچاردەکەین دەستلەکاربکێشیتەوە، ناکرێت بەرژەوەندی گەل بکرێت بە قوربانی خواست ویستی لایەنە سیاسییەکان".

پەرلەمانتارەکەی فەتح جەختیکردەوە، پشکی کورد لە بودجەکەدا چارەسەرکراوە و کەس لاری نییە لەسەر ئەو دەقەی کە لیژنەی دارایی پەرلەمان و شاندی هەرێم لەسەری ڕێککەوتوون کە ئەوەش ماددەی (11)یە، "بەڵام ئەوەی لە ئێستادا بووەتە کێشە ئەو داواکاریانەیە کە هەرلایەنێک دەیەوێت وەک موزایدەی سیاسی و بانگەشەی پێشوەختە لە بودجەدا جێگیری بکەن، ئەوەش جێگای قبوڵ نییە".

عەباس ئەوەشی ڕوونکردەوە، "چەند دەنگدان لەسەر بودجە دوابکەوێت ئەوەندە لایەنەکان وەک هەل دەیقۆستنەوە بۆ داواکاری ناڕەوا، بەجۆرێک لە ئێستادا هەرچی لایەنە هەیە دەیانەوێت کێشەکانیان لەبودجەدا یەکلایی بکەنەوە".

"تورکمانەکان کێشەی زەوی وزاریان لە ناوچەکانی خۆیان، سوننەکان کێشەی ونبووەکانیان بەنیازن لە ناو پرۆژە یاسای بودجە یەکلایی بکەنەوە، دەقێک بەیانی ڕێککەوتنی لەسەری دەکرێت شەوەکەی هەڵدەوەشێتەوە، سەرکردە سیاسییەکان و سەرۆکی حیزبەکان لەمپەڕن لە تێپەڕاندنی بودجەکە ، دەستێوەرادنی ئەوان بابەتەکەی ئاڵۆز و سەخت کردووە ". حامد عەباس وای وت

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif