بەڵێن عزەت میكە: ئێران، لە لێواری نوقمبووندا دوا کارتی راکێشا

ليست هناك تعليقات

ئێران، لە لێواری نوقمبووندا دوا کارتی راکێشا

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا نیگەران بوو لە رێککەوتنی نێوان ئێران و چین، کە لە چەند رۆژی رابردوودا واژۆکرا، لە وەڵامی نیگەرانییەکەی ئەودا، عەلی شمخانی سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران دەڵێت: جیهان تەنیا ڕۆژئاوا نییە و ڕۆژئاواش تەنیا ئەمریکا و سێ وڵاتی ئەورووپی بێ بەڵێن نییە....

ئەم پەیامە بەڕوونی دەڵێت، ئێران لەمەودوا رووی لە چینە بۆئەوەی وەکو دوا پووش دەستی پێوەبگرێت و لە نوقمبوون لە قەیراندا رزگاری بکات.

ڤیدیۆیەکی جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، لە تەلەگرامی ئێرانییەکان دەستاودەستی پێ دەکرێت، زەریف لە ڤیدیۆکەدا کە لە کۆبوونەوەیەکی داخراودا تۆمار کراوە دەڵێت: پێتان وایە ئێمە کێین و چیمان هەیە؟ ئەو سیستمی بەرگرییەی ئێمە هەمانە و شانازی پێوە دەکەین، نەک بەرگەی دوگمەی ئەتۆمی ئەمەریکا ناگرێت بەڵکو بەرگەی یەک بۆمبیشی ناگرێت.

ئێران رێککەوتنێکی لەگەڵ چین واژۆکردووە کە هێشتا ناوەڕۆکەکەی بە فەرمی بڵاونەکراوەتەوە، سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە رێککەوتنەکە وایە کە چین هاوکاری ئێران دەبێت لە گەشەپێدانی ژێرخان و رێگاوبانەکاندا و یارمەتی بوژاندنەوەی ئابووری ئێران دەدات، لەبەرامبەردا، ئێران بە نرخی ٪٣٠ داشکاندن نەوت و گاز بە چین دەفرۆشیت و ئەو پارەیەیش بە دراوی چینی وەردەگرێت و یەک لەسەر سێی پارەکەش بە کاڵای چینی دەبێت نەک پارەی نەخت.

لەوانەیە بە شێوەیەکی کاتی بووژانەوەیەکی ئابووری روو لە ئێران بکات، بەڵام ئەگەر رێککەوتنەکە جێبەجێ بکرێت، کە ماوەکەی ٢٥ ساڵە، لەوانەیە پێش ئەو ٢٥ ساڵە مەرگی سیستمی ویلایەتی فەقیهی ئێران ببینین.

گەلی هۆشیاری ئێرانیش، ئەمڕۆ بە لێشاو هاتبوونە سەر شەقامەکانی تاران و داوای رەتکردنەوەی رێککەوتنەکەیان دەکرد و بە مەترسیدار لەقەڵەمیان دەدا.

شەمخانی بە غرورەوە دەڵێت: رێککەوتنی نێوان ئێمە و چین، بەشێکە لە هەنگاوەکانی بەهێزکردنی میحوەری مقاوەمەی چالاکانە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif