نێچیرڤان بارزانی، له (30) ساڵه‌ی ده‌ركردنی بڕیاری (688)ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له په‌یامێكدا رایگه‌یاند، ئه‌و بڕياره مرۆيييه بۆ گه‌لى كوردستان وه‌رچه‌رخانێكى مێژوويى بوو، له رێگه‌ی كۆڕه‌وى مليۆنيىه‌وه خه‌ڵكى كوردستان ره‌تيكرده‌وه جارێكى ديكه بگه‌ڕێته‌وه ژێر ركێفى سته‌م و ديكتاتۆرى.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی:
ئه‌مڕۆ يادى سى ساڵه‌ى ڕۆژێكى پرشنگدار له مێژووى هاوچه‌خى گه‌لى كوردستاندا ده‌كه‌ينه‌وه. به‌رله سى ساڵ وه‌ك ئه‌مڕۆ 5/4/1991، ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى بڕيارى (688)ى ده‌ركرد. به‌و پێيه پرۆسه‌ى دابينكردنى ئارامى ده‌ستى پێكرد و نه‌واى ئارام و ناوچه‌ى نه‌فڕين دروست بوو كه دواتر بووه هۆى پاراستنى به‌شێكى زۆرى هه‌رێمى كوردستان. ئيدى هێزه‌كانى ڕ‌ژێمى ئه‌وساى عێراق نه‌يانتوانى نه له‌سه‌ر زه‌وى و نه له ئاسمانه‌وه هێرش بكه‌نه سه‌ر گه‌ل و خاكى كوردستان.
ئه‌و بڕياره مرۆيييه بۆ گه‌لى كوردستان وه‌رچه‌رخانێكى مێژوويى بوو تا ڕێگه له كۆڕه‌وى مليۆنيى خه‌ڵكى كوردستان به‌ره‌و سنووره‌كانى ئێران و توركيا بگرێت كه به‌و كۆڕه‌وه ڕه‌تيكرده‌وه جارێكى ديكه بگه‌ڕێته‌وه ژێر ڕكێفى سته‌م و ديكتاتۆرى. پاشان بڕياره‌كه ڕه‌هه‌ندێكى ئه‌منى بۆ پاراستنى ئاسايش و ئارامى وه‌رگرت، تا دوايين جار ڕه‌هه‌ندێكى تازه‌ى سياسى و هه‌ڵبژاردنه‌كانى 1992 و دامه‌زراندنى په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و ئه‌زموونى ديفاكتۆى هه‌رێمى كوردستانى لێكه‌وته‌وه.
چه‌مكى ده‌ستێوه‌ردانى مرۆيى كه له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕياره‌دا هاته ئاراوه، وێڕاى پێشكه‌شكردنى يارمه‌تيى گه‌وره‌ى مرۆيى، ده‌رگاى ژيان و ئه‌زموونێكى تازه‌ى ديموكراسى به‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه. ده‌رفه‌تى ڕه‌خساند تا ئاوه‌دانى و چيرۆكى سه‌ركه‌وتنى هاوبه‌ش و ئه‌زموونێكى نوێ له ناوچه‌كه‌دا پێشكه‌ش بكات و وه‌ك هاوبه‌شێكى ديار له‌گه‌ڵ جيهانى پێشكه‌وتوو په‌ره به به‌ها شارستانييه‌كانى سه‌رده‌م بدات و ببێته پارێزه‌رێكى ديموكراسى و مافه‌كانى مرۆڤ، كولتوورى يه‌كترقبووڵكردن و پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى قووڵتر بكاته‌وه.
بێگومان هه‌رێمى كوردستان له ئه‌زموونى سى ساڵى ڕابردوويدا ده‌يتوانى نموونه‌يه‌كى باشتر پێشكه‌ش بكات. وێڕاى هه‌موو ده‌سكه‌وته‌كان، هه‌ڵه و كه‌موكوڕى هه‌بووه و هه‌يه، به‌ڵام كه‌ميش نين ئه‌و كێشه و ته‌نگوچه‌ڵه‌مانه‌ى بۆى دروست كران و ڕێگه‌ى به‌ره‌وپێشچوونى زياتريان لێگرت. ئێستاش ته‌نيا بژارده‌مان ئه‌وه‌يه به ته‌بايى و پێكه‌وه‌يى، به سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونى ڕابردوو، به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدرأڵى عێراق و به پشتيوانى و هاوبه‌شى و هاريكاريى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى، هه‌نگاو به‌ره‌و ئاينده‌يه‌كى باشتر بنێين.
له‌م ياده‌دا سڵاو و ڕێز و پێزانينمان بۆ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى دووپات ده‌كه‌ينه‌وه كه سى ساڵ به‌رله ئه‌مڕۆ بڕيارێكى ڕاست و دروستيان دا، گه‌لى كوردستانيش سه‌لماندى ئه‌گه‌ر ئازادى و ده‌رفه‌تى هه‌بێت، ده‌توانێت نموونه‌يه‌كى باش و جياواز پێشكه‌ش بكات. داواكارين پشتيوان و هاوكارمان بن تا هه‌نگاوى گه‌وره‌تر به‌ره‌و ئاينده‌يه‌كى باشترى هاوبه‌ش و ئارامى و سه‌قامگيرى و پێشكه‌وتن له‌گه‌ڵ عێراق و ناوچه‌كه و جيهاندا بنێين، تا پێكه‌وه به هاوبه‌شى و هاريكارى، به‌ها باڵاكانى مرۆڤايه‌تى و جيهانى پێشكه‌وتوو بپارێزين و پێكه‌وه به‌ره‌نگارى توندوتيژى و توندڕه‌وى و تيرۆر ببينه‌وه.
زۆر سوپاسى ئێران و توركيا ده‌كه‌ين كه پێشوازييان له سه‌تان هه‌زار په‌نابه‌رى كوردستان كرد. زۆر سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ى به هه‌ر شێوه‌يه‌ك بێت به‌شدارييان له ده‌ركردنى بڕيارى (688)ى نێوده‌وڵه‌تى و پرۆسه‌ى دابينكردنى ئارامى و دامه‌زراندنى ناوچه‌ى نه‌فڕين و نه‌واى ئارام و دابينكردنى يارمه‌تيى مرۆييدا كرد و ئيراده‌ى سياسييان بۆ پاراستنى گه‌لى كوردستان نيشان دا. سوپاس بۆ نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوه ناحكوومييه‌كان. سوپاس بۆ ڕاى گشتيى جيهان كه حكوومه‌ته‌كانيان هان دا تا گه‌لى كوردستان بپارێزن. هه‌رگيز ئه‌و پشتگيرى و يارمه‌تييه‌ى ئێوه له‌بير ناكه‌ين و چاومان له به‌رده‌واميى هاوبه‌شى و پشتگيرى و هاوكاريتانه.
سوپاس بۆ ڕۆژنامه‌نووسان و وێنه‌گرانى جوامێر و ئازا و بۆ كه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌ياندن كه ڕۆڵيكى گه‌وره‌يان له گه‌ياندنى ده‌نگى خه‌ڵكى كوردستاندا گێڕا و وێنه و ديمه‌نى مه‌ينه‌تى و ئازاره‌كانى پير و منداڵان و نه‌خۆش و په‌ككه‌وته و ژنان و پياوانى بێده‌ره‌تانى ئاواره‌ى له ناوچه سنوورييه سه‌خت و شاخاوييه‌كانه‌وه، بۆ هه‌موو جيهان گواسته‌وه و پشتگيرييه‌كى گه‌وره‌ى مرۆيييان بۆ خه‌ڵكى كوردستان ده‌سته‌به‌ر كرد. سوپاس بۆ پشتيوانيى ڕه‌وه‌ندى كوردستانى و هونه‌رمه‌ندان و ده‌زگا و ڕێكخراوه كوردستانييه‌كان له ده‌ره‌وه‌ى وڵات. سڵاو، ڕێز و پێزانين بۆ هه‌مووان.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2021/4/5
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق