بڕیاری قەدەغەی گەشتكردن بۆ ئێران لەڕێگەی باشماخەوە درێژکرایەوە

ليست هناك تعليقات

بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندیەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە 5-4-2021، بۆ ماوەی دوی هەفتەی دیکە بڕیاری قەدەغەی گەشتكردن بۆ ئێران لەڕێگەی دەروازەی باشماخەوە درێژكراوەتەوە.

ئیسماعیل عەلی ئاغا، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندیەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ رایگەیاند، بەبڕیاری لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا لە وڵاتی ئێران لەئەمڕۆوە تا 20-4-2021 قەدەغەی گەشتکردن بۆ هاوڵاتیانی عێراق درێژکراوەتەوە و ناتوانن هاتوچۆ بکەن، بڕیارەکە لەلایەن ئێرانەوە دەرچوە و لەرێگەی پارێزگای سنەوە ئاگادارکراونەتەوە کە بۆ ماوەی 14 رۆژی دیکەش قەدەغەی گەشتکردن درێژکراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکاری بڕیارەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە دەستەی باڵای روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا لەئێران باوەڕی وایە ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا بە خێرایی بڵاودەبێتەوە و وک رێکاری خۆپارێزی، پێشنیاریانداوە بە پارێزگارە مەرزییەکان قەدەغەی گەشتکردن درێژبکەنەوە.

بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندیەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ئەوەشی خستەڕو، لەبڕیارەکەی کۆماری ئیسلامی ئێراندا هیچ جیاکارییەک نیە و هیچ هاوڵاتییەکی عێراقی ناتوانێت سەردانی وڵاتەکەیان بکات و بەپێچەوانەشەوە، واتە ئەو کەسانەی بەمەستی خوێندن، بازرگانی، نەخۆشی یان هەر هۆکاری دیکە بیەوێت سەردانی ئێران بکات، رێگەی پێنادرێت ئەگەر ڤیزاشی وەرگرتبێت.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif