ئیمارات ملیۆنان دۆلار لە عێراقدا خەرجدەکات

ليست هناك تعليقات

دوای سەردانەکەی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئیمارات، ئەو وڵاتە بڕیاریداوە بە بەهای سێ ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە عێراقدا بکات.

ئەم هەواڵە کاتێک ڕاگەیەندرا کە کۆبوونەوەی مستەفا کازمی و بەرپرسانی ئیمارات کۆتایهات و دواتر ئاشکراکرا، ” ئامانج لەم دەستپێشخەرییەی ئیمارات بەھێزكردنی پەیوەندی وەبەرھێنانە بۆ ھاریكاری و ھاوبەشی و بەرەوپێشبردنی گەشەی ئابووری و كۆمەڵایەتی لە عێراق”

ئاژانسی هەواڵی ئیمارات ڕایگەیاندووە، “ئەم دەرفەتەی لە دوای سەردانەکەی مستەفا کازمییەوە دروست بووە، دەرفەتێکە بۆ لێکنزیک بوونەوەی گەلی عێراق و ئیمارات و ئەوەش کاریگەری لەسەر گەشەی ئابوری خودی عێراق دەبێت”.

دوێنێ 4ی نیسان، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە وڵاتی ئیمارات و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆبوویەوە، دواتر موقتەدا سەدر، ڕابەری ڕەوتی سەدر پشتگیری ئەو هەوڵەی کازمی کرد و ڕایگەیاند، “کرانەوە بەڕوی وڵاتانی عەرەبی کەنداودا ڕێگە دروستەکەیە”.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق