وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: دەبێت کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی سڤیل لە هەرێمی تیگرای بوەستێندرێت

ليست هناك تعليقات


وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، پاکتاوی نەژادی لە هەرێمی تیگرای لە باکووری ئەسیوپیا روودەدات، دەشڵێت دۆخەکە جێگەی قبوڵکردن نییە و دەبێت گۆرانکاری بەسەردابێت و هێزەکانی ئەریتریا لە هەرێمەکە بچنە دەرەوە.

بەپێی هەواڵێ میدیا ئەمریکییەکان، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبەردەم لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیران رایگەیاند، "دەبێت لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ بکەین لەوەی لەوێ روویدا، پێویستیشمان بە جۆرێک لە پرۆسەی ئاشتەواییە بۆ ئەوەی هەرێمی تیگرای کە باکووری ئەسیوبیا و وڵاتەکە بە گشتی بەرەو پێشبچێت."

بلینکن بە ئەندامانی ئەنجوومەنی وتووە، "دەمانەوێت هێزێک لە تیگرای جێگیربکرێت خۆی لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و ئەنجامدانی پاکتاوی نەژادی بپارێزێت".

هەفتەی رابردوو چاودێرانی مافەکانی مرۆڤ ئاماژەیان بەوە کرد، هێزەکانی ئەریتریا لە هەرێمی تیگرای دەستیانکردووە بە کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی سڤیل، کە تەمەنیان لە 13 ساڵانەوە دەستپێدەکات، داواشدەکات نەتەوەیەکگرتووەکان دەستبەجێ لاپەرەیەکی لێکۆڵینەوە لە تاوانی مرۆیی لە هەرێمەکە بکەنەوە.

مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، لە تشرینی دووەمی 2020دا هێزەکانی ئەریتریا و ئەسیوپیا بەیەکەوە بۆمببارانی ئاکسومی شاری تیگرایان کرد، خەڵکی سڤیلیان کوشتن و بریندارکردن، ئەو هێزانە تەقەیان لە خەڵک کردووە و ماڵ و موڵکی خەڵکیان شێواندووە.

حکومەتی ئەسیوپیا لە تشرینی دووەمی 2020دا هێرشێکی بۆ سەر هەرێمی تیگرای دەستپێکرد، لەماوەی مانگێکدا چەکدارانی بەرەی لیبراڵی گەلی تیگرایان وەدەرنا، پەیوەندی هەرێمەکە لەگەڵ تەواوی جیهان پچڕا.

هاوکات رێکخراوە مرۆییەکان جەخت دەکەنەوە لەوەی، تاوانی مرۆیی لەلایەن سوپای ئەسیوپیا و ئەریتریا لە دژی دانیشتووانی هەرێمەکە کراوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق