د. ره‌هیڵ فه‌ره‌یدون: پێمان وایە به‌شی زۆری ئێستای تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێم له‌ جۆره‌ گۆڕاوه‌كه‌یە

ليست هناك تعليقات

رەهێڵ فەرەیدون، بریکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، "پێمان وایە به‌شی زۆری ئێستای توشبووان له‌ جۆره‌ گۆڕاوه‌كه‌یه‌، ئه‌گه‌ر كۆنه‌كه‌شی بێت و شه‌پۆلێكی دیكه‌ بێت ئێمه‌ پێشبینیمان ده‌كرد كه‌ئه‌مه‌ ورده‌ ورده‌ زیاد بكات به‌تایبه‌تی له‌ مانگی سێ و زیاتر له‌ ناوه‌ڕاستی سێ به‌دواوه‌ به‌ته‌واوه‌تی زیادبوونه‌كه‌ به‌رچاوده‌بێت لەگەڵ ئەوەی حاڵەتەکە مەترسیدارە، بەڵام خاڵێکی دڵخۆشکەر ئەمجارە هەیە".

رەهێڵ فەرەیدون، به‌ ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند: "وه‌ك كه‌ناڵێكی راگه‌یاندن وه‌ك خۆتان له‌نزیكه‌وه‌ چاودێری بارودۆخه‌كه‌تان كردووه‌ كۆرۆنا وه‌ك پێشبینیمان ده‌كرد چ جۆره‌ گۆڕاوه‌كه‌ی بێت كه‌پێشتریش رامانگه‌یاندووه‌ پێمان وایه‌ به‌شی زۆری ئێستای توشبووان له‌جۆره‌ گۆڕاوه‌كه‌یه‌، ئه‌گه‌ر كۆنه‌كه‌شی بێت و شه‌پۆلێكی دیكه‌ بێت ئێمه‌ پێشبینیمان ده‌كرد كه‌ئه‌مه‌ ورده‌ ورده‌ زیاد بكات به‌تایبه‌تی له‌مانگی سێ و زیاتر له‌ناوه‌ڕاستی سێ به‌دواوه‌ به‌ته‌واوه‌تی زیادبوونه‌كه‌ به‌رچاوده‌بێت و دووهێندە و سێ هێندە زیاتریش ده‌بێت به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر به‌راوردی بكرێت به‌دوو هه‌فته‌ی رابردوو بۆ دواتره‌وه‌ كه‌ژماره‌كان له‌ 100 كه‌س كه‌متربوون، به‌ڵام ئه‌وه‌ رۆژانی رابردوو ژماره‌كان 300 ی تێپه‌ڕاند".

رەهێڵ فەرەیدوون، ئاماژەی بەئامارەکانی تووشبووانی کۆرۆنا کرد لە هەرێمی کوردستان و وتی: "ئه‌م ژمارانه‌ش ئه‌و ژماره‌یه‌یه‌ كه‌ تۆماركراوه‌ له‌ رێگه‌ی نه‌خۆشخانه‌ و سه‌نته‌ره‌كانی شیكاری سه‌ر به‌فه‌رمانگه‌ و سه‌نته‌ره‌كانی حكومه‌ت کەتۆمارده‌كرێن به‌دڵنیاییه‌وه‌ كه‌یسی دیكه‌ هه‌یه‌ له‌ رێگه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت و شیكاری كردووه‌ و پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه‌، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی نیشانه‌كانی وه‌ك پێویست نه‌بووه‌ و كه‌م ده‌ركه‌وتووه‌ ته‌نها به‌خۆكه‌ره‌نتینه‌ كردن و خۆپارێزی و له‌گه‌ڵ هه‌ندێك جۆری "سه‌پلیمێنت" و ئه‌وانه‌ به‌كارده‌هێنن تا ئه‌وكاته‌ی نیشانه‌كانی واپێویست بكات سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ بكات واته‌ زیادی كردووه‌ و له‌وه‌ زیاتریشه‌ ئێستا ئێمه‌ ده‌یبینین له‌ رێگه‌ی بڵاوكراوه‌كانه‌وه‌ كه‌به‌رده‌وام رۆژانه‌ له‌ رێگه‌ی بڵاوكراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و له‌ به‌غدادیش كه‌ده‌كرێت وه‌ك حكومه‌تی فیدڕاڵ هه‌رێمی تێدایه".

بریکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی وت: "هۆكاری سه‌ره‌كی زیادبوونی رێژەی تووشبووانی کۆرۆنا پێشتریش وتومانه‌ کەبه‌ڕاستی هاتوچۆیه‌كی به‌ربڵاوی بێ سانسۆر له‌نێوان شاره‌كانی دیكه‌ی عیراق هه‌رێمی كوردستاندا هەیە بۆ ته‌ئكید کردنه‌وه‌ی ئه‌م قسه‌ی منیش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێستا ده‌بینرێت تا رۆژی یەکشەممە له‌شاری هه‌ڵه‌بجه‌ هیچ كه‌یسێك نه‌بووه‌، له‌گه‌رمیان چه‌ند كه‌یسێكی زۆر كه‌ممان هه‌بووه‌، به‌گشتی هه‌ڵه‌بجه‌ تا شەممە و یەکشەممە یه‌ك كه‌یس نه‌بووه‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌، له‌سێمانی له‌دهۆك و هه‌ولێر كه‌متربووه‌، له‌ رانیه‌ و له‌گه‌رمیانیش زۆر كه‌مبووه‌ ئه‌مه‌ هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌چه‌ندجاریش باسم كردووه‌ ساڵی پار به‌پێچه‌وانه‌وه‌ بوو به‌ڵام ئه‌وكاته‌ كۆمه‌ڵێك لێكدانه‌وه‌ی دیكه‌ی بۆ ده‌كرا، ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ سنووره‌كانمان له‌گه‌ڵ ئێراندا له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌خانه‌كان زۆر به‌شێوازێكی باش كۆنتڕۆڵ كراوه‌ و هیچ هاوڵاتیه‌ك به‌بێ شیكاری تایبه‌ت به‌كۆڤید نایه‌ته‌ ئه‌مدیوه‌وه‌ و سانسۆری له‌سه‌ره‌، به‌ڵام هاتوچۆی نێوان شاره‌كانی ئێمه‌ كه‌به‌داخه‌وه‌ له‌دوو هه‌فته‌ی رابردووشدا وه‌ك پێشنیاز داماننا لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كه‌به‌هه‌موو شێوازێك گه‌شتیار نه‌مێنێت ته‌نها ئه‌و شانده‌ فه‌رمی و رێكخراو و ئه‌مانه‌ بتوانن مامه‌ڵه‌ بكه‌ن به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ كه‌م تازۆر لێره‌و له‌وێ ده‌بینیین له‌ناو بازاڕ و له‌شوێنه‌ گشتیه‌كاندا ئه‌م هاتوچۆیه‌ به‌رده‌وامه‌ و نه‌توانراوه‌ وه‌كو پێویست سانسۆری بخرێته‌سه‌ر بۆیه‌ ئه‌مه‌ هۆكاری سه‌ره‌كییه‌".

رەهێل فەرەیدوون، دەربارەی ئەوەی چیتان کردووە بۆ پێشگیری کردن لە زیادبوونی رێژەی تووشبوون بەکۆرۆنا وەک خۆت دەڵێی پێشتر پێشبینیتان کردبوو؟ لەوەڵامدا رەهێڵ دەڵێت، "پێشتر پێشبینیمانكرد هۆكاری سه‌ره‌كیه‌كه‌ی ئه‌وه‌ بوو هه‌مان ئاماژه‌كانی ساڵی رابردوو هه‌بوون وه‌ك فاكته‌ری كارا و یاریده‌ده‌ر بۆ سه‌رله‌نوێ هه‌ڵكشانه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كه‌ بۆیه‌ ئێمه‌ به‌ڕاستی به‌رده‌وام له‌سه‌ره‌تای ساڵی تازه‌شه‌وه‌ چونكه‌ من زیاتر له‌سه‌ره‌تای ساڵی تازه‌وه‌ ده‌ستبه‌كاربووم وه‌ك بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی پێش منیش وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌رده‌وام له‌دوو هه‌فته‌جارێك له‌كاتی داكشانه‌كه‌دا كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ باڵاكه‌ ده‌كرا رێنمایی پێویستی و هۆشیاریشی ده‌دا كه‌بارودۆخه‌كه‌ به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات و له‌چ ئاستێكدایه‌، ئه‌وه‌ بوو ئێمه‌ له‌سه‌روبه‌ندی مانگی دووشدا و له‌مانگی یه‌كیشدا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌مان ئاگاداركرده‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی داواكارییان پێشكه‌شكرد كه‌بارودۆخ له‌باره‌ له‌ئێستادا ده‌توانیین قوتابخانه‌كان بكه‌ینه‌وه‌ ده‌توانیین ده‌رگای خوێندن بۆسه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی یه‌ك تا دوانزه‌ و زانكۆ و په‌یمانگاكان بكه‌ینه‌وه‌ چونكه‌ ئه‌وكاته‌ باش بوو به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا هۆشداریمان ده‌دات بارودۆخه‌كه‌ ئه‌گه‌ری خراپبوونی هه‌یه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی شه‌پۆله‌كه‌ هه‌موو دنیای گرتۆته‌وه‌ به‌كۆڤیده‌ گۆڕاوه‌كه‌ ئێمه‌ به‌ڕاستی به‌دوور نیین له‌هه‌موو دنیا به‌رامبه‌ر ڤایڕه‌سه‌كه‌ بۆیه‌ ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و حاڵه‌ته‌شدا به‌رده‌وام هۆشدای ته‌ندروستیمان له‌خۆپارێزی و تاكپارێزی هه‌م له‌ڕێگه‌ی كه‌ناڵه‌كان و هه‌م له‌ڕێگه‌ی سۆشیال میدیاوە بڵاوکردۆتەوە".

"قسه‌مان له‌سه‌رئه‌وه‌ كرد پێویسته‌ به‌ده‌ر له‌و ڕێكاریانه‌ كۆمه‌ڵێك ڕێكاری تر هه‌یه‌ له‌كاتی خۆیدا به‌گونجاوی بكرێت، بۆنموونه‌ ئه‌و لیژنانه‌ی هه‌بوون به‌رده‌وام وه‌كو پێشتر سه‌ردانی شوێنه‌تایبه‌ته‌كان بكات هه‌وڵبدات قه‌ڕه‌باڵغی له‌شوێنه‌ داخراوه‌كان خۆپارێزی بكرێت و قوتابخانه‌كان كه‌كرانه‌وه‌ به‌رده‌وام چاودێری بكرێن، خاڵی سێیه‌میش چه‌ند پێشنیارێكمان دایه‌ لیژنه‌ی باڵا هاتوچۆی دەرەوە قه‌ده‌غه‌ بكرێت به‌شێوازی گشتی یان ته‌نها شانده‌ فه‌رمی و بازرگانی و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بێن به‌ڵام به‌بوونی ڕازی بوونی پێشوه‌خت و هه‌روه‌ها تێستی كۆرۆنا و ناونیشان بدرێت وه‌ك بەڵێننامەیەک هاوشێوه‌ی خاڵه‌سنورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ هیچ نه‌بێت به‌ر له‌شه‌پۆله‌كه‌ بگرین چونكه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات دێت له‌ناو وڵات داكشان و ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م هه‌بوو ڕێژەی مردنیش زۆر زۆر كه‌مبووبوویه‌وه‌ به‌ڵام وه‌كو باسمكرد ئه‌مانه‌ وه‌كو پێویست نه‌توانرا چونكه‌ شه‌پۆلی خێرای هاتوچۆ و گه‌شتی هاوڵاتیان له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو به‌ڕاستی له‌هه‌ولێر كه‌م تازۆر جێبه‌جێده‌كرا چونكه‌ شه‌پۆله‌كه‌ زۆر زیاتربوو له‌سلێمانی تائێستا وه‌كو پێویست جێبه‌جێ نه‌كراوه‌ واته‌ نه‌ده‌توانرا له‌به‌رئه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵا ده‌یانوت كێشه‌ی ئابوری و گه‌شتیاری و داخستنی كه‌رتی گه‌شتیاریه‌كه‌ له‌ هوتێله‌كان و چێشتخانه‌كان و ناوبازاڕدا به‌ڕاستی سه‌رله‌نوێ له‌و بارودۆخه‌ ئابورییه‌ ناخۆشه‌ی كه‌ ئێستا هه‌یه‌ له‌هه‌رێمی كوردستاندا توشی گرفتمان ده‌كات"، د. رەهێڵ فەرەیدوون بریکاری وەزارەتی تەندروستی هەرێم وایوت.

هەروەها وتی: "خه‌ڵك به‌شێوازی گشتی بێباك بوو هیچ متمانه‌ی به‌وه‌ نه‌مابوو كه‌ كۆرۆنا بوونی هه‌یه‌ و شه‌پۆلی دیكه‌ دێت و ئه‌مانه‌ هه‌رهه‌مووی هاوشێوه‌ی هه‌موو وڵاتان ئه‌وه‌ی كه‌ده‌كرا ئێمه‌ش كردوومانه‌ له‌هۆشداری".

دەربارەی ئەگەری راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ بریکاری وەزارەتی تەندروستی هەرێم دەڵێت: "ئێمە لەئێستادا جه‌ختكردنه‌وه‌یه‌كی ته‌واو لەوە دەکەین کەبه‌هیچ شێوازێك نابێت بهێڵدرێت هاتوچوی گه‌شتیاری له‌نێوان ئێمه‌ و شاره‌كانی دیكه‌ی عیراق بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ هه‌وڵبده‌ین مه‌سه‌له‌ی كه‌ره‌نتینه‌كردن چ كه‌ره‌نینه‌ی ته‌واوه‌تی بێت یان كه‌ره‌نتیه‌نه‌ی جزئی هاتوچۆ بێت له‌هه‌رێمی كوردستاندا نه‌گه‌یشتوینه‌ته‌ ئه‌و ئاسته‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر وابڕوات به‌ڕاستی ده‌گه‌ینه‌ ئه‌و ئاسته‌ بۆیه‌ هۆشداریه‌كی توندترو مه‌ترسیدارترە هەروەها جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیارانه‌ی كه‌پێشتر كردوومانه‌ به‌تایبه‌تی رێگرتنی ته‌واوه‌تی له‌ هاتوچۆی هاوڵاتیان له‌نێوان شاره‌كانی دیكه‌ی عیراق و هه‌رێمی كوردستاندا شاره‌كانی هه‌رێم نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌و ئاسته‌ هه‌ندێك شار تائێستا سفره‌ رێژه‌ی تووشبوون".

د. رەهێڵ فەرەیدوون ئەوەشی وت: "ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌کە به‌م شێوازه‌بێت هاتوچۆی گه‌شتیاری بوه‌ستێنیین ئه‌وكاته‌ ئێمه‌ ژینگه‌یه‌كمان هه‌یه‌ ته‌وقی ئه‌و بارودۆخه‌ ده‌ده‌ین بۆنموونه‌ ڕێژه‌كه‌ هه‌رچه‌ندبێت له‌ناو كوردستاندا ته‌وق ده‌درێت خاڵێكی دڵخۆشكه‌ر هه‌یه‌ ئەویش ئەوەیە به‌ڵێ راستە رێژه‌كه‌ زیادی كردووه‌ به‌ڵام من به‌دواداچوونم كردووه‌ به‌شێك له‌و توشبووانه‌ی كه‌له‌ئێستادا تووشبوون وه‌ك هاوشێوه‌ی ساڵی پار له‌مانگی 5-6 له‌هه‌ڵكشانی یه‌كه‌مدا له‌دوو هه‌فته‌ به‌دوا چاكده‌بنه‌وه‌ چونكه‌ له‌مانگی 10-11 ی رابردوو ئه‌وانه‌ی كه‌تووشده‌بوون به‌خۆشمه‌وه‌ له‌چواره‌م هه‌فته‌دا نه‌خۆشه‌كان به‌ره‌و چاكبوونه‌وه‌ ده‌ڕۆیشتن چونكه‌ گۆڕینێكی به‌سه‌ردا هاتبوو له‌دوو هه‌فته‌ تا چوار هه‌فته‌ی ده‌ویست ئێستا ئه‌گه‌ر سه‌یری رێژه‌ی هه‌موو دنیاش بكرێت به‌ڵێ رێژه‌كه‌ زیادی كردووه‌، به‌ڵام هه‌ر كڕیتیكه‌ڵ كه‌یس له‌هه‌مانكاتدا پۆینت چوار ماوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌مانكاتدا رێژه‌ی مردنیش 3% یه‌ واته‌ رێژه‌ی مردن به‌وشێوازه‌ زیادی نه‌كردووه‌ له‌ئێستادا ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌كی واقیعی ژماره‌یی واته‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی نییه‌ واته‌ حاڵه‌ته‌كان ئه‌وه‌نده‌ ئاڵۆز نیین وە له‌دوو هه‌فته‌ به‌دواوه‌ چاكده‌بنه‌وه‌ بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ ژینگه‌كه‌مان به‌م حاڵه‌ته‌ی ئێستا ته‌وق بده‌ین ده‌توانیین مامه‌ڵه‌ له‌ناو شاره‌كاندا رانه‌گرین".

دەربارەی ئەوەی وەک پزیشکێک بۆچونت چیە لەسەر ئەنجامدانی ئاهانگەکانی نەورۆز لەمساڵدا ئایا دەکرێت؟

لەوەڵامدا د. رەهێل فەرەیدوون وتی: "ئاهەنگ و مەراسیمەکانی نەورۆز ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ئەمساڵ ببێت و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ نه‌بێت وەک بۆچونی خۆم ئاوا بێت ده‌توانیین بیكه‌ین به‌ڵام زیاتربێت به‌ڕاستی ئه‌وكاته‌ نه‌خێر مه‌ترسیدار ده‌بێت و ناتوانیین به‌رده‌وام بین له‌سه‌ری مه‌رج نییه‌ ئەم هەفتەیە ئه‌و بڕیاره‌ بدرێت له‌وانه‌یه‌ له‌دوای هه‌فته‌یه‌كی تریش كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بكرێت و بڕیاری كۆتایی بدرێت چونكه‌ رۆژانه‌ بارودۆخه‌كه‌ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق