عیراق هاورده‌ كردنی ڤاكسین خێراتر ده‌كات

ليست هناك تعليقات

وەزیری تەندروستی و ژینگەی عیراق رایگەیاند، هەموو هەلومەرجەکانی زیاتر هاوردەکردنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا لەلایەن وەزارەتەکەیەوە رەخساوە و هه‌وڵده‌ده‌ن به‌ زوویی به‌ ده‌ستی بهێنن.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق له‌ راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووه‌، "حەسەن محەمەد ئەلتەمیمی، وەزیری تەندروستی و ژینگە، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی داخراوی کردووە لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکانی تایبەت بە بەرهەمهێنانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بە ئامادەبوونی بریکاری ئیداری و تەکنیکی و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرە گشتییەکان لە ناوەندی وەزارەت".

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو: "وەزارەت هەموو هەوڵی خۆی خستووەتە گەڕ بۆ ئەوەی رێژەیەکی زۆر لە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بگات بە عیراق بۆ ئەوەی بتوانرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا زۆرترین هاوڵاتی عیراق لێی سوودمه‌ندبن".

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، "وەزیری تەندروستی، داواشی لە هاوڵاتیان کردووە بەهیچ شێوەیەک دەستبەرداری رێکارەکانی خۆپارێزی لە پەتاکە نەبن".

سەرەتای ئەم مانگە بڕی 50 هەزار ڤاکسینی دژە کۆرۆنا لە وڵاتی چینەوە گەیشتە عیراق، ڤاکسینەکە لە جۆری (سینۆفارم)ه و لەلایەن رێکخراوی تەندروستیی جیهانییەوە پەسەندکراوە، پشکی هەرێمی کوردستانیش لەو ڤاکسینە پێنج هەزار دانە بوو، بڕیاریشە کۆتایی ئەم مانگە بڕێکی دیکە لە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا هاوردەی عیراق و هەرێمی کوردستان بکرێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق