ئەمریکا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ متمانە بەخشین حکوومەتی نوێی لیبیا

ليست هناك تعليقات

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن رایگەیاند کە بە خۆشحاڵییەوە پێشوازییان کردووە لە متمانە بەخشین بە سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی یەکێتیی نیشتمانی لیبیا، عەبدولحەمید دبەیبە.

ئەنتۆنی بلینکن لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەنجامی دەنگدانەکەی پەرلەمان گرنگە بۆ داهاتووی لیبیا.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد کە متمانە بەخشین بە حکوومەتەکەی دبەیبە خاڵێکی وەرچەرخانی زۆر گرنگە و رایگەیاند: ''هانی حکوومەتی نوێ دەدەین لەبارەی گرتنەبەری هەنگاوی پێویست سەبارەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەربەست و دادپەروەر لە ٢٤ی کانوونی یەکەمدا''.

ئەنتۆنی بلینکن ئاماژەی بە گرنگیی ئەوە کرد کە بەو هەڵبژاردنە سەقامگیری سیاسەتی وڵات دەستەبەر دەبێت و بەشێوەیەکی ئاشتیانە ئیدارە رادەستی ئەو کەسانە دەکرێت کە گەلی لیبیا هەڵیدەبژێرن، ئەوەشی خستەڕوو کە باوەڕیان وایە حکوومەتی کاتیی هەستیار دەبێت لەبارەی جێبەجێکردنی ئاگربەستەکەی ٢٣ی تشرینی یەکەمی رابردوو.

دوێنێ ئەنجوومەنی نوێنەران متمانەی بەخشییە کابینەکەی سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی یەکێتیی نیشتمانی لیبیا، عەبدولحەمید دبەیبە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif