سیستمی حوکمرانی تاك

ليست هناك تعليقات



د.فلاح مستەفا سدیق
-
لەچوارچێوەی سیستمە سیاسییەکان سیستمی حوکمرانی تاك یان سیستمی تاکرەویی هەیە کەخۆی لە سێ جۆر دەبینێتەوە ئەویش سیستمی پاشایەتی ڕەها وتیایدا حوکمران دەسەلاتەکانی یاسادان وجێبەجێکار ودادوەری لەدەستدایە ولەسەر بنەمای پشتاوپشت دەسەلات دەستاودەست دەکات، گرنگی ئەم جۆرە پاشا یاساکان دەردەکات وخۆیشی بابەندە پێیانەوە.

وجۆری دووەم پاشایەتی مستبدە وجیاوازی لەگەل پاشایەتی رەها ئەوەیە کەپاشا ئەو یاسایانەی کەدەری دەکات لەسەر خۆی جێبەجێ یان ناکات.

جۆری سێهەمی سیستمی تاکرەوی دیکتاتۆرە کەئێستا زۆر باوە لەمێژووی نوێ وناوچەی رۆژهەلاتی ناوەراست وئەم جۆرەیان دەسەلاتەکانی یاسادانان ودادوەری وجێبەجێکار دیاری دەکات بەلام لەچوارچێوەی ملکەچ بوون بۆ کەسی دیکتاتۆر وهەموو بریارێك لەدەستی خۆیەتی وگوێ لەکەس ناگرێت وهەموو کارێك کەدەیکات بەناوی میللەتەوە دەکرێت بەبێ ئەوەی میللەت هیچ بۆچونێکی هەبێت ونمونەش زۆربوون وەکو سەدام حسین وقەزافی وهتد.

ئەوەی لەهەرێمی کوردستان هەیە تاکرەوییە بەلام لەپاش دیراسە بۆم دەرکەوەتووە کەسیستم نییە چونکە سیستم تەنانەت لەتاکرەویشدا کۆکردنەوەی دەسەلاتەکانی تێدایە لەکەسی یەکەم بەلام لەهەرێمی کوردستان کەسی پاشامان نییە کەرەها ومستبەد بێت وهەروەها دیکتاتۆرمان نییە کەبریارەکانی لەهەموو هەرێم جێبەجێ بکرێت، ئەوەی هەیە دەسەلاتی کەسانێکە لەچوارچێوەی کۆمەلێ چەکدار کەدوستیان بەسەر زوون وناوچەدا گرتووە.

بەبروای بەندە دەکرێت ناوی لێبنرێت جەنگەلستان یان دەسەلاتی خێل یان بنەمالە بەدەوییەکان چونکە لەکاتی خۆی وتەنانەت ئێستاش لەهەندێ ناوچە خێلەکییەکانی ئەفریقیا وسومال ئەم جۆرە دەسەلاتانە هەیە بەلام لەو وولاتانە ئەمانە دەسەلاتێکی یاخیبوون بەلام لەهەرێمی کوردستان دەسەلاتێکی حوکمرانن، وبۆ ئەوەی لەناو ئەم خێلانە یان بنەمالانە بژیت دەبێت پەنا بەریتە بەر یەکێك لەو دەسەلاتدارانە ئەگینا خوێنت بەردەوام لەمەترسی دایە لەنێوانیان، وئەو پەنا بردنەش وا دەکات کەناچار بیت بەردەوام داکۆکار بیت لەو دەسەلاتەی کەپەنای داویت.

بەکورتی وبوختی لەم جەنگلستانە کەناوی کوردستانە دەبێت کۆیلەی کەسێك بیت بەپێچەوانەوە دەبێت... هەر رۆژەی شەقی یەکێکیان بخۆیت.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif