سەرۆکایەتی کۆمار چەواشەكاریەك رەتدەکاتەوە

ليست هناك تعليقات


وتەبێژێک بەناوی سەرۆکایەتی کۆمار رایگەیاند، دەزگاکانی راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێدوانێکی هەڵبەستراویان بەناوی سەرۆک کۆمارەوە بڵاوکردووەتەوە کە دەڵێت عێراق ئامادەیە رێککەوتننامەی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل بە هەماهەنگی فەلەستین واژوو بکات.

ئێمە لێرەوە جەختدەکەیەنەوە کە ئەو ھەواڵە سەرلەبەری ناڕاست و هەڵبەستراوە، بۆیە داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکەین کە بە ئاگاداری وردتر و راستگۆیانەتر لەگەڵ ئەو زانیاریانە مامەڵە بکەن، ھەروەھا پێویستە لە سەرچاوە فەرمییەکانەوە وەربگیرێت، بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە ھەواڵە چەواشەکاریانە بەبێ وردبینیکردن دەبێتە مایەی نانەوەی پشێوی و کاریگەری خراپ جێدەهێڵێت و بۆ مەبەستێکی هەڵبەستراو بەکاردێت.

٩ی ئازاری ٢٠٢١

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif