بایرن و تۆتنهام خاوەنی بەهێزترین دووانەی تۆپی پێن لە ئەوروپا

ليست هناك تعليقات


لە ساڵی 2020وە یانەی بایرن میونشن باڵادەستە لە تۆپی پێی ئەوروپا و تاوەکو ئێستا بەردەوامن لە ڕاماڵینی ڕکابەرانیان.

پێکهاتەی هانزی فلیک یەکێکە لە بەهێزترینەکانی کیشوەری ئەوروپا و بەتایبەت لەسەر ئاستی هێرشبەری هاوتایان نەبووە، یانەکە خاوەنی چەندین یاریزانی بەتوانا و کاریگەرە لە نمونەی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی و تۆماس مولەر.

بەپێی داتا و ئامارەکان لیڤا و مولەر وەک بەهێزترین دووانە لەنێو پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا ناوزەند دەکرێن، بەوپێیەی هێرشبەرە پۆڵەندیەکە حەوت گۆڵی بە ئەسیستی مولەر تۆمارکردووە و مولەریش سێ گۆڵی بە ئەسیستی هاوڕێ پۆڵەندیەکەی تۆمارکردووە.

لە پلەی دووەمدا هاری کەین و هیۆنگ مین سۆن وەک باشترین دووانەی پریمەرلیگ ئەژماردەکرێن، کەین نۆ گۆڵی بە ئەسیستی سۆن تۆمارکردووە و سۆنی کۆریش پێنج گۆڵی بە هاوکاری شێرەکەی ئینگلتەرا تۆمارکردووە.

پلەی سێیەم بۆ ئێرلینگ هالاندی نەرویجی و جادۆن سانچۆی ئینگلیزی دوو هێرشبەری یانەی بوروسیا دۆرتمۆندە، هالاند شەش گۆڵی بە ئەسیستی سانچۆ تۆمارکردووە.

مێسی و ڕۆناڵدۆ هاوبەشی گونجاویان نەبووە

دوای ماڵئاوایی لویس سوارێز و نێیمار و ئالڤێس، تاوەکو ئێستا لیۆ مێسی نەیتوانیوە هاوبەشێکی گونجاو لەناو یاریگا بەدیبکات.لیڤاندۆڤیسکی و مولەر لەم وەرزەدا زۆرترین گۆڵیان بۆ یەکدی ڕەخساندووە

لەنێو یاریزانانی بەرشلۆنە لەم وەرزەدا سێرجیۆ بۆسکێتس سێ گۆڵی بۆ جادوگەرەکەی ئەرجەنتین ڕەخساندووە، ئەنتوان گریزمانی فەرەنسیش هەمان ژمارە گۆڵی بۆ ڕەخساندووە.

بەهەمان شێوە لە یوڤانتۆس، باشترین هاوبەش بۆ کریستیانۆ، ئارۆن ڕامسی وێڵزی بووە کە چوار گۆڵی بۆ دۆنی پۆرتوگال ڕەخساندووە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif