گۆرستانه‌كانی ئوردون به‌شی مردووانی كۆرۆنا ناكات

ليست هناك تعليقات

كارمه‌ندانی گه‌وره‌ترین گۆرستانی ئوردون له‌ ژیر فشارێكی گه‌وره‌دان له‌و كاته‌ی كه‌سوكارانی مردووانی كۆرۆنا له‌ سڕه‌دان بۆ شاردنه‌وه‌ی مردوه‌كانیان، له‌ژێر به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ژماره‌ی مردووان به‌ كۆرۆنا له‌و وڵاته‌.

له‌یه‌ك رۆژدا گۆرستانه‌كه‌ی ده‌وروبه‌ری عه‌مانی پایته‌خت نزیكه‌ی 50 ته‌رمی وه‌رگرت، دوای ئه‌وه‌ی رۆژی سێشه‌مه‌ی رابردوو 23 ئادار 2021 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئوردون مردنی 109 كه‌س به‌ كۆرۆنا راگه‌یاند، كه‌ به‌رزترین رێژه‌ی رۆژانه‌بوو ئه‌و وڵاته‌ توماربكات.

ئه‌حمه‌د جابر یه‌كێك له‌ كارمه‌ندانی كارگێری گۆرستانی سه‌حاب له‌و كاته‌ی كه‌ وه‌سڵێكی 50 دیناری (70 دولار) به‌رامبه‌ر پێدانی پاره‌زه‌ویێك بۆ ناشتنی مردوێك ده‌ینوسی به‌ راگه‌یاندنكارانی ووت "كاتمان نیه‌ سه‌ری خۆمان بخورێنین ناتوانین دانشین".

ئوردون زیاتر له‌ هه‌موو وڵاته‌ دراوسێیه‌كانی توشبوون و مردن به‌ كۆرۆنا توماركردووه‌، ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی دروستبوونی قه‌یران له‌ نه‌خۆشخانه‌كان جگه‌ له‌ گۆرستانه‌كان، كه‌ ئێستا 3334 كه‌س له‌ نه‌خۆشخانه‌كان چاره‌سه‌ری كۆرۆنا وه‌رده‌گرن، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ڵێت ته‌ختی چاودێری چڕیان نه‌ماوه‌ بۆ نه‌خۆشه‌كان.

نه‌خۆشخانه‌ گشتیه‌كانی ئوردون بڕیاریان داوه‌ نه‌شته‌رگه‌ری و چاره‌سه‌ری به‌په‌له‌ نه‌بن ئه‌نجام نه‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر چاویان له‌سه‌ر توشبووانی كۆرۆنابێت، و نه‌خۆشخانه‌ تایبه‌ته‌كانیش لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هه‌مان هه‌نگاوی نه‌خۆشخانه‌ گشتیه‌كان بنێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌، هه‌ندێك

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif