لە ئەنجامی هێرشەکەی ئەم هەفتەیە، بایدن داوای قەدەغەکردنی چەک دەکات

ليست هناك تعليقات

لە ئەنجامی هێرشەکەی کۆلۆرادۆ کە بووە هۆی کوشتنی 10 کەس لە ناویاندا پۆلیسێکیش، سەرۆک جۆو بایدن ڕۆژی سێشەممە داوای قەدەغەکردنی چەکی هێرشبەری ئۆتۆماتیکی لە سەرانسەری وڵاتدا کردووە.

لە میانەی لێدوانەکەیدا لە کۆشکی سپی، بایدن گوتیپێویست ناکات یەک خولەکیش چاوەڕێ بکەین بۆ هەنگاوی گونجاو لە پێناو پاراستنی ژیانی خەڵکی.
ئەو داوای لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و سینات کرد بۆ ئەنجامدانی کارێک.

بایدن وتی " ئێمە دەتوانین چەکی هێرشبەر و ئەو مەغزەنانەی (شاجور)کە فیشەکی زۆریان تێدەخرێت قەدەغە بکەین." ئەو ئاماژەی بەوەش کرد کاتێک سیناتۆربوو و بەرپرسی کۆمیتەی دادوەری سینات بوو کاری لەسەر یاسایەکی هاوشێوە کردبوو. ئەو یاسایە لە ساڵی 1994 پەسەند کرا بەڵام پاش 10 ساڵ ڕێگە درا بەسەربچێت.

بایدن هەروەها داواشی لە سینات کرد ئەو ڕێوشوێنانە پەسەند بکات کە پێشتر لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پەسەند کراوە بۆ بە دواداچوونی ورد لەسەر ئەو کەسانەی کە چەک دەکڕن.

کۆمیتەی دادوەری سینات ڕۆژی سێشەممە دانیشتنێکی ئەنجامدا، ئەمەش یەکەم دانیشتنە لە زنجیرەیەک دانیشتنی کە پلانی بۆ دانراوە بۆ تاوتوێکردنی کەمکردنەوەی توندوتیژی چەک لە ئەمەریکا.

بایدن دەڵێن هاوخەمە لەگەڵ ڕزگاربوان و کەسوکاری قوربانیانی ئەو هێرشەی شاری بۆلدەر.

کاربەدەستان ئەحمەد ئەلعەلیوی ئەلعیسای تەمەن 21 ساڵانیان تۆمەتبارکردووە بە کوشتنی 10 کەس لەو هێرشەی لە بازاڕێکی خواردنی شاری بۆلدەری ویلایەتی کۆلۆرادۆ ڕوویدا. بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە بخرێتە بەردەم دادگا.

لێکۆلەران بەمەستی هێرشەکەیان ئاشکرا نەکردووە. بەڵام کاربەدەستان ڕۆژی سێشەممە ڕایانگەیاند ئەلعیسا چەکی ئۆتۆماتیکی هێرشبەری شەڕ ڕۆژ بەرلە هێرشەکە کڕیوە.

یەكێک لەو قوربانیانەی کە تەمەنیان لە 20 ساڵەوە بگرە هەتا 65 ساڵی تێدابووە، ئەفسەری پۆلیسی بۆلدەر ئێرک تالی تەمەن 51 ساڵان بوو.
بایدن ئاماژەی بەوەش کرد کە هێرشکەی ڕۆژی دووشەممە هەفتەیەک پاش کوشتنی هەشت کەس بوو لە ئەتلانتا.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif