لەبارەی پێدانی ڤیزاوە کونسوڵگەری ئێران لە سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە

ليست هناك تعليقات

لە ڕاگەیەندراوێکدا کونسوڵگەری ئێران لە سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییانی هەرێم دەکاتەوە کە پێدانی ڤیزا وەک خۆی بە ڕاگیراوی ماوەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کونسوڵگەری ئێران رایگەیاند، ” سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی ئاگاداری خوازیارانی وەرگرتنی ڤیزای کۆماری ئیسلامی ئێران دەکاتەوە کە بە ڕەچاوکردنی داخرانی سنورەکانی نێوان ئێران و عێراق تا 4 ی نیسان، پێدانی ڤیزا لەم سەرکونسوڵگەرییە ڕاگیراوە و هیچ گۆرانکارییەک لە مەرجەکانی وەرگرتنی ڤیزادا نەکراوە”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشهاتووە، ” بڵاوبوونەوەی هەواڵێک لە بەشێک لە ڕاگەیاندنەکانی هەرێمی کوردستان لە زاری کۆمپانیاکانی تایبەتمەند بە وەرگرتنی ڤیزاوە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا بە تەواوی دوورە لە راستیەوە”.

حکومەتی عێراق و ئێران بەهۆی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە تەشەنەسەندنی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتوچۆی نێوان سنورەکانیان ڕاگرتووە تا مانگی داهاتوو.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif