محەمەد ئۆجەلان پەیوەندى تەلەفۆنى لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلانى براى ئەنجامدا

ليست هناك تعليقات

تیمی پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان سەرۆکی زیندانیکراوی پەکەکە ڕایاگەیاند، محەمەد ئۆجالانی برای عەبدوڵا ئۆجالان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی کورتی لەگەڵ ئۆجالان ئەنجامداوە، بەڵام بە ماوەیەکی کورت پەیوەندییەکە پچڕاوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا تیمی پارێزەرانی ئۆجالان ئاماژەی بەوەکردووە، هەریەکە لە خەیر کۆنا و حامیلی یەڵدرم و ڤەیسێ ئاتاش لە زیندانی ئیمرالی دەمێینەو بۆ ئەوەی بتوانن لەگەڵ بنەماڵەی ئۆجاڵاندا پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ڕێبەری پەکەکە ئەنجام بدەن، کە ماوەیەکی زۆر هیچ دەربارەی رەوشی تەندروستی لە زیندانە نازاندرێت.

لە ڕۆژی لە ڕۆژی ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٠ هیچ زانیارییەک دەربارەی رەوشی ئۆجالان نازانرێت، دوای ئەوەی لە ڕۆژی ٧ی ئابی ٢٠١٩دا پارێزەرەکانی بنەماڵەی ئۆجالان چاوپێکەوتنێکیان لەگەڵ ئەنجامداوە.

ڕاگەیاندراوەکە باسی لەوەشکردووە، لە ١٤ی ئازاری ٢٠٢١ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەندێک هەواڵ دەربارەی دۆخی تەندرووستی ئۆجالان بڵاوکرایەوە، بەڵام دواتر دڵنیاکراونتەوە لە تەندرووستی ئۆجالان و وەک مافێکی یاساییش داوای چاوپێکەوتنی ڕووبەڕوویان کرد، بەڵام هیچ وڵامێکیان نەدراوەتەوە.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەمڕۆش بۆ زانینی دۆخی ئۆجالان دیسانەوە هیچ زانیارییەکیان دەستنەکەوتووە. بەڵام هەوڵەکانیان بۆ سەردانی ئەوان بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان لە بەندیخانەی ئیمڕالی بەردەوام دەبێت و ئەو بابەتەش رای گشتی لێ ئاگادار دەکەنەوە، کە دەبێت بەرپرسانی تورکیا بە پێی یاسا مامەڵە بکەن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif