مەترسییەكانی زۆر خواردنی ڤیتامینەكان

ليست هناك تعليقات



هەندێک کەس لەپێناو بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستەیان ڕێژەیەکی زۆر لە ڤیتامینەکان دەکڕن و بەکاریدەهێنن، کە ئەمەش مەترسیی درووستبوونی چەندین نەخۆشیی لێدەکرێت.


لەوبارەیەوە ، "ئەلێکسی بیسمیرتنی " پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەستەوەری و بەرگری جەستە لەراپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە ، زیادەرەویکردن لە خواردنی ڤیتامینەکان دەبێتە هۆی زیادبوونی لەڕادەبەەدری ڤیتامینەکان کە ئەمە لەخودی کەمی ڤیتامینەکان مەترسیدارترە.

ئەو پسپۆرە وتیشی ، زێدەرەویکردن لە خواردنی ڤیتامین(D) و ڤیتامین (A) بۆ تەندرووستیی مەترسیدارە، سەرباری ئەوەش ژمارەیەکی زۆر لە موڵتی ڤیتامین وەک تەواوکەری خۆراکی (سەپڵیمێنت) دەخورێت نەوەک وەک دەرمان، کە ئەمەش دەبێتە هۆی زیانگەیاندن و ژەهراویبوونی جگەر.

بیسمیرتنی پێیوایە کەمی هەندێک لە ڤیتامینەکان کاریگەرییەکی ئەوتۆی لەسەر سیستەمی بەرگری جەستە نییە، بەڵام کاریگەریی دەکاتە سەر تەندوروستیی گشتیی جەستە.

جەختی لەوەشكردەوە ، لەکاتی زیدەرەویکردن لە خواردنی ڤیتامینەکان مرۆڤ تووشی سەرلەگێژەوەهاتن و بێتاقەتی و شەکەتبوونەوە دەناڵێنێت، لەگەڵ زیادبوونی ڤیتامین (D) تووشی ڕشانەوە دەبێت، واتە هەموو نیشانەکانی ژەهراویبوونی لەسەر دەردەکەوێت

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif