عێراق زۆرترین نەوتی ھەناردەی ھندستان کردوە

ليست هناك تعليقات

بەگوێرەی ئەو داتایانەی حکومەتی ھندستان بڵاویکردووەتەوە، مانگی شوبات عێراق لە پلەی یەکەمی ئەو وڵاتانەدا بووە کە زۆرترین نەوتیان ھەناردەی هیندستان کردوە.

بەپێی داتاكانی حكومەتی هیندستان،بڕی ھەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەو وڵاتە گەیشتووەتە دوو ملیۆن و ٨٩٠ ھەزار تۆن کە دەکاتە ٢٠ ملیۆن و ٢٣٠ ھەزار بەرمیل، ئەمریکاش لە پلەی دوەمدایە و لە مانگی شوباتدا ١٤ ملیۆن و ١١٠ ھەزار بەرمیل نەوتی ھەناردەی ھندستان کردوە.

بەپێی بەراوردكاریەكان لەمانگی رابردوودا ھەناردەی نەوت بۆ ھندستان بەراورد بە ھەمان ماوەی ساڵی رابردوو بەرێژەی لە سەدا ١٨.٣ کەمبووەتەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif