کەشتییەکەی نۆکەندی سوێس گیانی 130 هەزار مەڕی خستوەتە مەترسییەوە

ليست هناك تعليقات

ڕێکخراوەکانی پشتگیری لە مافی ئاژەڵان باس لە ڕودانی کارەساتێک دەکەن بەهۆی پەکەوتنی کەناڵی سوێسەوە چونکە بەشێک لە کەشتییە وەستاوەکان ئەگەر زیاتر چاوەڕێ بکەن ژیانی هەزاران گیاندار دەکەوێتە مەترسییەوە.

کەشتییە گیرخواردووەکەی کەناڵی سوێس هێشتا چەند مەترێک جوڵێندراوە و لە سەرەتای کەناڵەکەش لە دەریای سور سەدان کەشتی چاوەڕوانی دەرچوون بەرەو دەریای ناوەراست، زیاتر لە 10 کەشتی ڕۆمانی کە 130 هەزار مەڕیان تێدایە چاوەڕوانن لە کەناڵەکە بپەڕێنەوە، بەڵام ئەوە نزیکەی هەفتەیەکە لەناو دەریا ماونەتەوە.

ڕێکخراوی نێودەڵەتی “ڕزگارکردنی گیانداران” لەبارەی چارەنووسی ئەو هەزاران مەڕ و ئەو سەدان مانگایەی لە کەشتییەکاندان نیگەرانی دەربڕیووە و بەردەوامی دۆخەکەی بە “کارەسات” ناوبردووە.

ئەمڕۆ 28ی ئازار، سەرۆکی دەستەی نۆکەندی سوێس ئاشکرایکردووە، “لەو هەوڵانەی لە دوێنێ ئێوارەوە دراون، توانراوە کەشتیە وەستاوەکە بجوڵێندرێت و چوار مەتر لە قەراغی نۆکەندەکە دورخراوەتەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif