ليست هناك تعليقات

بەپێی دوایین ئاماری تووشبوونی رۆژانەی پەتای كۆرۆنا لە عێراق، لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 5271 حاڵەتی تووشبوون تۆمار كراوە، بەرانبەر بە 4820 حاڵەتی چاكبوونەوە و 35 حاڵەتی مردن، ئەوەیش لە كۆی 37273 پشكنین لە تاقیگە تایبەتەكان لە هەموو عێراق.

بەپێی دوایین راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئەمڕۆ یەكشەم بڵاو كرایەوە، لە 24 سەعاتی رابردوو 5271 حاڵەتی نوێی تووشبوون و 4820 حاڵەتی چاكبوونەوە و 35 حاڵەتی مردن لە سەرانسەری عێراق هەبووە، بەوەیش كۆی تووشبوون تا ئێستە گەیشتووەتە 832428 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 745935 حاڵەت و مردنیش 14212 حاڵەت.

هەرچی ئامارەكانە لە هەرێمی كوردستان، بەپێی دوایین راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێم ئەمڕۆ یەكشەم بڵاو كرایەوە، لە 24 سەعاتی رابردوو 9034 پشكنین ئەنجام دراوە، 926 تووشبوونی نوێ تۆمار كراوە، جیا لە 298 حاڵەتی چاكبوونەوە و 11 حاڵەتی مردن، بەوەیش كۆی تووشبوون گەیشتووەتە 119480 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 108483 حاڵەت و مردنیش 3643 حاڵەت.

شایەنی باسە تا ئێستە بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا لە دنیا بەردەوامە و دوایین ئاماری تووشبوون گەیشتووەتە سەرووی 127 ملیۆن و 446 هەزار حاڵەت و مردنیش گەیشتووەتە سەرووی دوو ملیۆن و 791 هەزار حاڵەت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif