"هه‌رێم و به‌غدا له‌ باره‌ی پشك و بودجه‌ی هه‌رێم ڕێككه‌وتن"

ليست هناك تعليقات

بڕیاردەری لیژنەی دارایی عیراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، شاندی حكومەتی هەرێم لەگەڵ لایەنەكانی عیراق لەسەر پشكی هەرێم لە بودجە ڕێككەوتن.

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 28 ی ئاداری 2021 ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەڕلەمانی عیراق به‌ ڕۆژنامەی (الصباح)ی فەرمی عیراق ڕایگەیاندووە، ڕێككەوتن كراوە لەسەر ماددەی 11ی بودجەی 2021 لەنێوان شاندی هەرێم و كوتلە كانی پەڕلەمان.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەك شەممە به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌کانی بەردەم پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای بودجە كۆبونه‌وه‌ی شاندی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لیژنەی دارایی پەڕلەمانی عیراق‌ ئه‌نجام درا‌، بڕیاریشه كاتژمێر 7 ‌ ئێوارەی ئەمڕۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لەوبارەیەوە کۆببێتەوە.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ گفتوگۆ كردن لەسەر ئەو بڕگە نوێیەی لایەنە شیعەكان زیادیان كردووە بۆ ماددەی 11ی بودجە، كە تایبەتە بە پشكی بودجەی هەرێمی كوردستان ئه‌نجامدراوه‌.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق