دادگای باڵای تورکیا داوای داخستنی چوار پارتی کوردی دەکات

ليست هناك تعليقات


 
دادگای باڵای تورکیا داوای داخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان PDK- BAKUR، پارتی سۆسیالیستی کوردستان PSK، پارتی کۆمۆنیستی کوردستان KNP و پارتی ئازادی کوردستانن PAK دەکات بە بیانوی ئەوەی پاشگری "کوردستان"یان هەڵگرتووە، هاوکات، پارتەکانیش ئامادەنین پاشگرەکانیان لاببەن و بیانوەکەش بە سیاسی دادەنێن نەک یاسایی.

ئۆزان كارداش، یەکێک لە دامەزرێنەران و ئەندامی ئەنجومەنی پارتی دیموکراتی کوردستانی تورکیا رایگەیاند، ئەگەر پارتەکەیان دابخرێت، پارتێکی نوێ دانامەزرێنن و ئەوە لە بەرنامەیاندا نییە.

راشیگەیاند، ئەوان دەست لە سیاسەتی خۆیان هەڵناگرن. پێش ئەوەش کە پارتی دیموکراتی کوردستان تورکیا دابمەزرێت بەشێوەیەکی دیموکراتی سیاسەتیان دەکرد و هەر بەوشێوەیەش بەردەوام دەبن.

هاوکات، پارتی سۆسیالیستی کوردستان (پسک) هەمان هەڵوێستی هەیە و ئاشکرای کردووە، بەشێوەیەکی یاسایی پاشگری کوردستانیان بۆ پارتەکەیان داناوە و هەموو هەوڵێکیش بۆ پاراستنی ئەو دەستکەوتە دەدەن.

ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر داواکاری گشتی تورکیا دۆسیەیەکی بە ئامانجی داخستنی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) رەوانەی دادگای باڵای دەستوری ئەو وڵاتە کرد.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif