مەرجەعێکی ئایینی فەتوا لەبارەی رۆژووگرتن لە سەردەمی کۆرۆنادا دەردەکات

ليست هناك تعليقات



نوسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی رۆژووگرتن لە سەردەمی کرۆرۆنادا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، هەرکەس پزیشک ئامۆژگاری بکات بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە رۆژوو نەگرێت ئەوا رۆژوو ناگرێت و هەرکاتێک چاکبووەوە دەبێت بیگرێتەوە.هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، هەرکەسێک ترسی لە کۆرۆنا هەبێت ونەتوانێت رێکارەکان بگرێتە بەر ئەوا دەبێت رۆژوەکانی بگرێت.

دەشڵێت، بۆ کارکردن ناچاربوو تێکەڵاوی کەسانی تر بێت و لە نەخۆشیەکە دەترسا ئەوا دەبێت لەماڵەوە بمێنێتەوە و رۆژووەکەی بگرێت، بەڵام بەهەر هۆیەک نەی ئەتوانی کارەکەی وازلێبهێنێت، ئەوا رۆژوناگرێت، بەڵام نابێت ئاشکرای بکات کە بەڕۆژونیە و دەبێت لە کاتێکی تردا بیگرێتەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif