وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ: گرانبوونی نرخی مریشك ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌كی زۆر بخایه‌نێت ئیجرائات ده‌كه‌ین

ليست هناك تعليقات

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت: گرانبوونی نرخی مریشكی زیندوو له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم كاتییه‌ و ته‌نیا دوو هه‌فته‌ی دیكه‌ ده‌خایه‌نێت، ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌كی زۆریش بخایه‌نێت ئیجرائات ده‌كه‌ین.

‌ نرخی مریشك له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبوه‌ته‌وه‌ و له‌ هه‌ندێك شوێن نرخی كیلۆیه‌ك مریشك گه‌یشتووه‌ته‌ نزیكه‌ی چوار هه‌زار دینار.

له‌سه‌ر هۆكاری گرانبونی نرخی مریشك، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو راگه‌یاند گرانبونی نرخی مریشك ئاسایی نییه‌، به‌ڵام ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا نرخی مریشك زۆر دابه‌زی ئه‌مه‌ش وایكرد زۆرێك له‌ خاوه‌ن كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان جوجك نه‌خه‌نه‌ کێڵگه‌كانیانه‌وه‌، ئێستاش به‌شێكی به‌رهه‌می مریشكی هه‌رێم ڕه‌وانه‌ی شاره‌كانی ناوه‌ڕاستی عێراق ده‌كرێت، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا به‌هۆی گه‌شتوگوزاره‌وه‌ مریشك خواستی زۆری له‌سه‌ره‌، ئه‌م هۆكارانه‌ وایكردووه‌ نرخی مریشك گران ببێت.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ وتیشی، ئه‌م گرانبوونه‌ حاڵه‌تی كاتین ته‌نیا دوو هه‌فته‌ی دیكه‌ ده‌خایه‌نێت و له‌ په‌یوه‌ندیداین، ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌كی زۆرتی بخایه‌نێت ئیجرائات ده‌كه‌ین.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق