ئەمڕۆ یەکەمین گەشتی عەمرەکارانی کوردستان ئەنجام دەدرێت

ليست هناك تعليقات

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای راگرتنی بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەمڕۆ یەکشەممە یەکەمین گەشتی عەمرەکانی کوردستان ئەنجام دەدرێت.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، "دوای وەستانی بۆماوەی زیاتر لەساڵێک بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەمڕۆ یەکەمین گەشتی عەمرەکانی کوردستان ئەنجام دەدرێت، گەشتەکە عەمرەکارانی پارێزگای سلێمانی لەخۆدەگرێت و لە 24 عەمرەکار پێک دێت".

ئەوەش هاتووە، "دوای جێبەجێکردنی رێکارە تەندروستیەکان یەکەمین گەشتی عەمرە بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 4:00 بەیانی لە فرۆکەخانەی سلێمانی ئەنجامدار".

مانگی شوباتی ساڵی رابردوو و دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زۆرینەی وڵاتانی عەرەبی و جیهان، حکومەتی سعودیە لەسەرەتای مانگی ئازارەوە پێدانی ڤیزەی بە هاوڵاتیانی دەرەوەی وڵات بۆ گەشتی عەمرە راگرت، هەروەها رێگری کرد لە بەڕێوەچونی مەراسیمەکە بۆ هاوڵاتیانی ناوخۆی وڵاتەکەش وەک رێکارێکی خۆپارێزی و کەمکردنەوەی قەرەباڵغی.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق