یه‌كێتی ئه‌وروپا: رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی جێگره‌وه‌ی نییه‌

ليست هناك تعليقات

جۆزێپ بۆریل، به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند، رێكه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران له‌ چه‌ند لایه‌كه‌وه‌ فشاری له‌سه‌ره‌، له‌كاتی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌، جێگره‌وه‌یه‌كی گشتگیر و كارای نییه‌.

بۆریل له‌ كتێبه‌كه‌ی به‌ناوی "سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ ماوه‌ی كۆڤید-19" نووسیویه‌تی: "رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌ چه‌ند لایه‌كه‌وه‌ رووبه‌ڕووی فشار ده‌بێته‌وه‌، دڵنیام پارێزگاریكردنی ته‌نیا كارێگی گرنگ نییه‌، به‌ڵكو پێویستی به‌په‌له‌كردنیش هه‌یه‌، له‌به‌ر دوو هۆكار، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ئێران (12) ساڵی ناكۆكییه‌كانیان به‌ڕێكرد و گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتن، هۆكاری دووه‌م له‌كاتی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، چاوه‌ڕوانی رێككه‌وتنێكی گشتگیر و كارا ناكرێت".

گوتیشی: "رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ته‌نیا سه‌ركه‌وتنێكی ساده‌ نییه‌، رێككه‌وتنه‌كه‌ به‌ پێی (15) راپۆرته‌كانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی له‌ كانوونی دووه‌می (2016) تا ته‌مووزی (2019)، پابه‌ندییه‌كانی جێبه‌جێ كردووه‌، ئێران به‌ پێی رێككه‌وتنه‌كه‌ پابه‌ند بووه‌".

بۆریل ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، ئێران له‌ ماوه‌ی (14) مانگدا پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه‌ بوو، له‌كاتێكدا ئه‌مه‌ریكا له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ كشایه‌وه‌".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق