وەزارەتى تەندروستى پەیامێکی بە پەلە ئاڕاستەى هاوڵاتیان دەکات

ليست هناك تعليقات

وەزیری تەندروستی حکومەتى هەرێمى کوردستان داوا لە هاوڵاتیان دەکات خۆڕاگر بن و پابەندی ڕێنمایییەکانی تەندروستی و ژینگەپارێزی و سەلامەتی خۆیان و منداڵەکانیان بن، بەردەوام بن لە بەستنی ماسک و دووربن لە قەرەباڵغی و بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ.

لە پەیامەکەیدا د. سامان بەرزنجى وەزیرى تەندروستى رایگەیاندوە"وێڕای سوپاسی خۆڕاگری هاوڵاتیان لە بەرامبەر ڕێکارەکانی خۆپارێزی و تەندروستی، ڕێز و دەستخۆشی و سوپاسی یەکە بە یەکەی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی لە تیمەکانی خزمەتگوزاری ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەکەین بۆ ئەرکی پیرۆز و شەونخونیان لەپێناو خزمەتکردنی هاوڵاتیان، ئاواتەخوازین هەر سەلامەت و سەربەرز بن.

وەزیرى تەندروستى داواش لە هاوڵاتیان دەکات کە خۆڕاگر بن و پابەندی ڕێنمایییەکانی تەندروستی و ژینگەپارێزی و سەلامەتی خۆیان و منداڵەکانیان بن، بەردەوام بن لە بەستنی ماسک و دووربن لە قەرەباڵغی و بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ، بە بوونی هەر نیشانەیەک و گومانێکت، سەردانی سەنتەرەکانی پشکنین و چارەسەری بکەن و بە ماسکەوە لە کەسی بەرامبەرت دوور بکەوە.

هەروەها وەزیرى تەندروستى دەشڵێت"بەڵێن دەدەین بەردەوامبین لە جەنگی دژی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بە پاڵپشتی ھەنگاوەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و پابەندبوونی ھەمووان بە ڕێنماییەکانی تەندروستی".

ئەم هۆشدارییەى وەزارەتى تەندروستى لەکاتێکدایە کە لە رۆژانى جەژنى نەورۆز و بەهار هاوڵاتیان بە کۆمەڵ کۆدەبنەوەو ئاهەنگ دەگێڕن، ئەو کۆبوونەوانەش مەترسى زیاترى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا هەیە ئەگەر رێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێ نەکرێن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif