جیهان.. ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا گەیشتە ١٢٣ ملیۆن كەس

ليست هناك تعليقات

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە ١٢٣ ملیۆن حاڵەت.

بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، ١٢٣ ملیۆن و ٤٩٣ هەزار و ٤٩٤ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، دوو ملیۆن و ٧٢٣ هەزارو ٩٣٥ توشبووش گیانیانلەدەستداوە، هەروەها لەو ژمارەیەش ٩٥ ملیۆن و ٦٣٣ هەزار و ٨٩٠ توشبوو چاکبونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە، تا ئێستا له‌و وڵاته‌ ٣٠ ملیۆن و ٤٨٢ هه‌زار و ١٢٧ كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و له‌و ڕێژه‌یه‌ش ٢٢ ملیۆن و ٦٦٣ هه‌زار و ٦١٧ كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه‌ و ٥٥٤ هه‌زار و ٨٧١ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif