ئوور.. شوێنی لەدایکبوونی پێغەمبەر ئیبراهیم

ليست هناك تعليقات


 پاپای ڤاتیکان دەچێتە شاری ئوور، شوێنی لەدایکبوونی حەزرەتی ئیبراهیم، ئەو شارە مێژووییەی خەڵکەکەی بە دەست بێخەمی حکومەت و پشتگوێخستنی نیگەران و تووڕەن، پاپا فرانسیس پێش هاتنی بۆ عێراق لە پەیامەکەی گوتی: "لەنێو ئێوەدا، ھەزاران ساڵ پێش ئێستا، ئیبراھیم دەستی بە رێبازەکەی کرد. ئێمەش ئەمڕۆ پێویستە بەھەمان گیان، پێکەوە رێگەی ئاشتی بگرینەبەر".

شارە مێژووییەکەی سۆمەرییەکان 14 کیلۆمەتر لە شاری ناسریە دوورە. سەیدا بەھا، قوتابی ماستەر لە مێژوو لەبارەی سەردانی پاپا فرانسیس دەڵێت: "گرنگییەکی گەورە ھەیە لە سەردانەکەی پاپا بۆ شاری ناسریە، سەردانەکە بۆ ئەوەیە بە خەڵک بڵێت کە مێژووی ئایینی ئەم شارە چەند کۆنە، ئەم شارە پێویستی بە بونیادنانەوە ھەیە لەڕووی گەشتیارییەوە، چونکە شارەکە ھیچ سیمایێکی ئاوەدانکردنەوە و بونیادنانی پێوە دیار نییە کە شایەنی ئە مێژوو و شارستانییە بێت".

ماوەی چەند ساڵە شەقامی ناسریە - ئوور قیرتاو نەکرابوو، بەڵام سەردانەکەی پاپا بووە هۆکار بۆ ئەوەی لە ماوەی چەند رۆژێکدا نزیکەی 10 کیلۆمەتر رێگەی گەیشتن بۆ شارستانییەتی ئوور قیرتاو بکرێت. پەرستگەی زەقورە لە شاری ئوور مێژووەکەی بۆ زیاتر لە شەش ھەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە و لەگەڵ شوێنی لەدایکبوونی پێغەمبەر ئیبراھیم خەلیل دروودی خوای لەسەر بێت.

پێش ساڵی 2003 نزیکەی سێ ھەزار کریستیان، جوو و کریستیان لە پارێزگای زیقار دەژیان کەچی ئێستا ژمارەیان لە پەنجەی دەست کەمترە، لە ئێستاوە رێگەکانی چوون بۆ نێو ئوور داخراون و بە دێژایی رێگە ھێزێکی ئەمنیی تایبەت لە بەغداوە ھێنراون بۆ ئێرە و بڵاوەیان پێکراوە.

بەپێی بەشێک لە سەرچاوە مێژووییەکان و شوێنەوارناسان، "مێژووی زەقورە بۆ زیاتر لە شەش ھەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە و یەکەم شارستانییەتە لە دوای زریانەکەی نوحی پێغەمبەر بونیادنراوە لەلایەن سۆمەرییەکانەوە و یەکەم پەرستگەیانە، ھەروەھا لەپاڵ زەقورە ماڵ وشوێنی لەدایکبوونی پێغەمبەر ئیبراھیم خەلیلە.
 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif