بەهای بۆرسەکانی ئەمریکا بەرزبوونەوە

ليست هناك تعليقات



بازاڕەکانی بۆرسەی ئەمریکا رۆژی هەینی بە بەرزبوونەوە داخران. وەبەرهێنەران پێیانوایە ئابووریی ئەمریکا پێی ناوەتە قۆناخی بووژانەوە و تێپەڕاندنی قەیرانی تەندروستیی کۆرۆنا.

بەرزبوونەوەی بەهای بۆرسەکانی ئەمریکا دوای ئەوە دێت گەشبینی دروستبووە لەسەر ئەوەی پاکێجی هاندانی 1.9 تریلیۆن دۆلاری کە لەلایەن، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا پێشنیازکراوە، دواجار بتوانێت دەنگی زۆرینەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بەدەستبهێنێت.

هاوکات ژمارەی هەلەکانی کارکردن لە ئەمریکا لە مانگی رابردوو زیادیکردووە بۆ 379 هەزار هەلی کاری نوێ. ئەوانە هەموو بوونە هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای پشکی کۆمپانیاکان لە بازاڕەکانی بۆرسەدا.

پێنوێنی پیشەسازیی داوجۆنز لە دوایین ساتی مامەڵەکاندا توانی بە رێژەی 1.9٪ بەرزبێتەوە. هەروەها پێنوێنی ئێس ئەند پی 500ـی بۆرسەی ئەمریکا بەڕێژەی 2٪ بەرزبووەوە.

لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی نیگەرانی لە بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان، سوودی سەر قەواڵە درێژخایەنەکانی ئەمریکا بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، ئەوەش دابەزینی بەهای بۆرسەکانی ئەمریکای لێکەتەوە. بەڵام ئێستا سوودی سەر قەواڵە داراییەکانی ئەمریکا دابەزیوە و رێی خۆشکردووە بۆ بەرزبوونەوەی بەهای بۆرسەکانی ئەمریکا.

بووژانەوەی ئابووریی ئەمریکا بە بڕی 1.9 ترلیۆن دۆلار پرۆژەیەکی جۆ بایدنە، دوای چەند مانگێک کێشمەکێشی دیموکراتەکان و کۆمارییەکان، دوێنێ بە جیاوازی تەنیا یەک دەنگ ئەنجوومەنی پیرانی زۆرینە دیموکراتی ئەمریکا تاوتوێکردنی پرۆژەی دارایی بە بڕی 1.9 ترلیۆن دۆلاری دەستپێکرد.

پرۆژە داراییەکە لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە تێپەڕکراوە و بۆ ئەنجوومەنی پیران بەرزکراوەتەوە. بۆ ئەوەی رێگە بدرێت خوێندنەوە بۆ پرۆژەیەک لە ئەنجوومەنی پیراندا بکرێت پێویستی بە رەزامەندیی 50 کۆ 1ی 100 ئەندامەکەی ئەنجوومەنی پیرانە.

لەو چوارچێوەیەدا کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا کە هاوکات سەرۆکی ئەنجوومەنی پیرانە و خاوەن دەنگی یەکلاییکەرەوەیە، یەکسانی 50 دەنگەکەی کۆماری و دیموکراتەکانی شکاند و پەسندکردنی خوێندنەوەی پرۆژەکەی بە 51 بۆ دیموکراتەکان بە 50 بۆ کۆمارییەکانی، تێپەڕکرد.

پرۆژەی دارایی 1.9 ترلیۆن دۆلاری لەلایەن ئیدارەی بایدنەوە پشتگیریکراوە و تایبەتە بە پێشکەشکردنی هاوکاری دارایی بە چینی مامناوەند و هەژارەکانی ئەمریکا و تێیدا دیاریکردنی بڕی 15 دۆلار بۆ هەر کاژێرێکی کارکردن بۆ کارمەند و کرێکار دیاریکراوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif