ترەمپ تۆڕێکی کۆمەڵایەتی دادەمەزرێنێت

ليست هناك تعليقات

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا کە بە بڕیارێکی کۆنگرێس چالاکییەکانی لە تۆڕی تویتەر و فەیسبووک وەستێنراوە، بەتەمایە تا سێ مانگی تر تۆڕێکی نوی دابمەزرێنێت.

چالاکییەکانی ترەمپ لە هەر دوو تۆڕی فەیسبووک و تویتەر کاتێک هەڵپەسێردران کە بە هاندانی لایەنگرانی بۆ هێرشکردنەسەر کۆنگرێس تۆمەتبار کرابوو.

جیسۆن میلەر یەکێک لە گوتەبێژەکانی کەمپێنی هەڵبژاردنی ترەمپ لە ساڵی 2020، دوێنێ بە فۆکسنیوزی راگەیاند ترەمپ تۆڕەکەی دادەمەزرێنێت. ئەو باسی لە وردەکاری زیاتری تۆڕەکە نەکرد .

بەگوێرەی رادیۆ فەردا دۆناڵد ترەمپ لە کاتی سەرۆکایەتییەکەیدا زۆرترین سوودی لە تویتەر وەرگرت و تەنانەت سەرەتا پەیام و بڕیارەکانی خۆی لە تویتەر بڵاو دەکردەوە. رۆژ هەبووە کۆمەڵێک تویتی بەدوای یەکدا کردووە و هەندێک لە تویتەکانی بڕیار بوون و بەلای وەزیرەکانیشی جێی سەرسوڕمان بوون.

هەفتەی رابردوو تویتەر بڵاوی کردەوە، خەریکی پێداچوونەوەی پلان و ستراتیجی خۆیەتی لەبارەی ئەکاونتی رێبەرانی دنیا و دەیەوێ بەو ئەنجامە بگات ئایا رێبەرانی وڵاتانیش هەر لە چوارچێوەی ئەو رێسایەدا کار بکەن کە خەلكی ئاسایی کاری تێدا دەکەن یان پێویستە رێسای ئەکاونتی رێبەران جیاواز بێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif