ئەنجومەنى بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵی: دەستوەردانی حزبی رێگرە لە یەکلابونەوەی دۆسیەکان

ليست هناك تعليقات

ئەندامێکى پێشووی ئەنجومەنى بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى ئاشکراى دەکات، بەهۆى فشار و دەستوەردانى لایەنە سیاسی و ئیدارییەکانەوە چوار هەزار دۆسییەى گەندەڵى بەهەڵواسراوى ماونەتەوە.

سەعید یاسین موسا، ئەندامى پێشووی ئەنجومەنى بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵی رایگەیاند، کۆى دۆسییەکانى گەندەڵى لەعێراقدا گەیشتووەتە 12 هەزار دۆسییە.

ئاماژەى بەوەشکردووە، لەخولى پێشووى پەرلەمان کارکردن لە هەشت هەزار دۆسییەدا تەواوبووە و خراونەتە بەردەستى دەستەى دەستپاکى و ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى.

باسى لەوەشکردووە، لەو هەشت هەزار دۆسییە چوار هەزار دۆسیەى ماوەتەوە کە پرسى گەورە لەخۆ دەگرن و هەژموونى سیاسیى بەسەریانەوە زاڵە و دەستوەردانى سیاسى ڕێگرى لەکردنەوەى ئەو دۆسیانە کردووە بۆ ئەوەى بگەنە خاڵى کۆتایى و ئەنجامێکیان هەبێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق