مەزڵووم عەبدی: گفتوگۆی لایه‌نه‌ كوردییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان، پرسێكی گرنگ و ستراتیژییه‌

ليست هناك تعليقات

فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) داوای گفتوگۆی راسته‌وخۆ له‌ لایه‌نه‌ كوردییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان ده‌كات.

لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا بۆ میدیاكانی حزبەكەی مه‌زلووم عه‌بدی رایگه‌یاندووه‌ "پرسی پێشمه‌رگه‌ له‌ چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی دهۆك چاره‌سه‌ر ده‌كرێت".

داواشی له‌ لایه‌نه‌ كوردییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان كرد، بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ سەر مێزی گفتوگۆ و راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ یه‌كتری دانیشن و كێشه‌ و خاڵه‌ ناكۆكه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، نه‌ك له‌ رێگه‌ی راگه‌یاندنه‌وه‌.

فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات راشیگه‌یاند "گفتوگۆی لایه‌نه‌ كوردییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان، پرسێكی گرنگ و ستراتیژییه‌ بۆ داهاتووی خه‌ڵك".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif