دەوامی زانکۆ و پەیمانگاکان بەهۆی کۆرۆناوە راناگیرێت

ليست هناك تعليقات

سەرۆکی زانکۆی سلێمانی رایگەیاند: ئەگەر رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا بەرزتریش ببێتەوە، خوێندن ناوەستێت لە زانکۆ و پەیمانگاکان.


ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی: بڕیار نییە خوێندنی زانکۆ و پەیمانگاکان رابگیرێت لەگەڵ خراپتربوونی رەوشی کۆرۆنا، بەڵکو شێوازی خوێندن دەگۆڕێت و خوێندنی ئاوێتە کەمدەکرێتەوە لە بەرامبەردا خوێندنی ئەلیکترۆنی زیاددەکرێت.

وتیشی: ئەمڕۆ تیمێکی تەندروستی سلێمانی پشکنینیان بۆ خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی دەستپێکردووە، لە زانکۆکە ژمارەیەکی زۆری خوێندکار و فەرمانبەر هەیە و ئەم پشکنینە دەبێتە ئامارێکی وردی تووشبووانیان و دەکرێت سوودی لێوەربگیرێت بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری کۆرۆنا.

هاوکات، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی لە کۆنفرانسەکەدا رایگەیاند: لە بەشە ناوخۆییەکان پشکنینی کۆرۆنا دەکرێت و لەسەر بنەمای ئەوە بڕیار دەدرێت کە ئایا بە کراوەیی بهێڵدرێنەوە یاخود نا.

ئەمە لەکاتێکدایە ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێم لە زیادبووندایە و بەرپرسانی تەندروستی لەوبارەیەوە هۆشداری دەدەن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif