مەسرور بارزانی لەبارەی کۆرۆناوە پەیامێکی بڵاوکردەوە

ليست هناك تعليقات


مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتەری خۆی رایگەیاند، ئێستا کاتی سیاسەتکردن نییە، کەرتی تەندروستی دووبارە لە بەردەم تاقیکردنەوەدایە، مەترسی مردن له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان زیادیكردووه‌.

دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی:

"كوردستانیان بەرپرسیارێتی هاوبەشیان هەیە لە بەرامبەر خۆیان و خێزانه‌كانیان. داواتان لێدەکەم لە شوێنە گشتییەکاندا دەمامک ببه‌ستن و دەستەکانتان بشۆن و خۆتان لە قەڵەباڵغی و گردبوونەوە بە دوور بگرن.

ئێستا کاتی سیاسەتکردن نییە، کەرتی تەندروستیمان دووبارە لە بەردەم تاقیکردنەوەدایە، مەترسی مردن له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتییانمان زیادی كردووه‌، ئەو پێشکەوتنانه‌ی ئه‌م دواییه‌ لە به‌رەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە بەدەستمانھێنا، ئێستا لە مەترسیدایە.

به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ خێرای رێژه‌ی توشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان مایەی نیگەرانییە، لەم ساتە هه‌ستیاره‌دا داوا لە هەر چوار پارێزگارەکەی ھەرێم دەکەم کە بەرپرسیارێتیی سەرشانیان به‌رامبه‌ر به‌ خه‌ڵك بزانن و تەواوی رێكاره‌ نوێیه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق