كه‌سانێكیش كه له‌جیاتی ورد خوێندنه‌وه‌و باش تێگه‌یشتنی كتێب و به‌رهه‌مه‌كانی به‌نده‌و، دواتر هه‌ڵسه‌نگاندن (تقییم)ی بابه‌تییانه، توانج و پلارو قسه‌ی ناشایسته ده‌كه‌ن، دوعای خێریان بۆ ده‌كه‌م و، با دڵنیابن به‌و ڕه‌فتاره ناشه‌رعییانه‌یان، هیچ به‌هیچ ناكه‌ن و، جگه له‌عه‌یبداریی و گوناهباریی، هیچ ناچننه‌وه.
بسم الله الرحمن الرحیم
كۆمه‌ڵ و گۆڕانكاریی: له‌كوێوه بۆكوێ؟
زانایانی كه‌لام و عه‌قیده‌ی ئیسلامیی له‌مێژه گوته (مقولة)یه‌كی ناوداریان هه‌یه: (العالم حادث لأنه متغيِّر، وكلّ متغيِّر حادث فالعالم حادث) واته: جیهان په‌یدابوویه چونكه گۆڕاوه‌و، هه‌موو گۆڕاوێكیش په‌یدابوویه، كه‌واته: جیهان په‌یدابوویه.
به‌ڵێ ئێمه له‌م ژیانه دنیاییه‌ماندا له‌جیهانێكی به‌رده‌وام گۆڕاو و گه‌شه‌سه‌ندوو (متغيِّر و متطوِّر) داین و، نكووڵیی كردن له‌وه، له‌گه‌ڵ واقیع و سه‌ره‌تا عه‌قڵییه‌كاندا دژ‌و ناكۆكه.
زانایانی جه‌سته‌ناسیی (فَسْلجة) ده‌ڵێن: له‌هه‌ر چركه‌یه‌كدا نیزیكه‌ی: سه‌دو بیست و پێنج ملیۆن
(١٢٥،٠٠٠،٠٠٠) خانه له‌جه‌سته‌ی هه‌ر مۆرڤێكدا ده‌مرن و، هه‌مان ژماره‌ش دروست ده‌بنه‌وه‌و جێیان پڕده‌كه‌نه‌وه!
هه‌ڵبه‌ته ئه‌و گۆڕانكارییه له‌بواری مادده‌و دیارده‌كانی دایه "به‌پێی زانینی ئێمه" ڕووح شتێكی چه‌سپاوه‌و له‌ڕووی چییه‌ت (ماهیة)یه‌وه، هه‌روه‌ك خۆیه‌تی و گۆڕانی جه‌وهه‌ریی به‌سه‌ردانایه‌ت.
شه‌ریعه‌تی خوای كاربه‌جێش له‌وبوارانه‌دا، كه‌په‌یوه‌ستن به ڕووحی مرۆڤ و چییه‌ته‌كه‌یه‌وه، وه‌ك: بوونناسیی، ئیمان، په‌رستنه‌كان، ڕه‌وشت و ئاكار، باری كه‌سێتیی، سنووره‌كانی حه‌ڵاڵ و حه‌ڕام، چۆته نێو ورده‌كارییه‌كانه‌وه‌و نوخته‌ی تێدا له‌سه‌ر پیتان ڕۆناون، چونكه ئه‌و بوارانه گۆڕانیان به‌سه‌ر نایه‌ت، به‌ڵام له‌و بوارانه‌دا كه گۆڕانیان به‌سه‌ردادێ و په‌یوه‌ستن به‌لایه‌نی ماددیی ژیان و ئینسانه‌وه وه‌ك: حوكم و ئیداره‌و سیاسه‌ت، ئابووریی و ژیان و گوزه‌ران، جه‌نگ و ئاشتیی، هه‌ڵس و كه‌وته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، شه‌ریعه‌ت به‌دانانی چوارچێوه‌یه‌كی فراوان و چه‌ند هێڵێكی گشتیی وازی هێناوه‌و، نه‌چۆته نێو ورده‌كارییه‌كانه‌وه‌و بۆشاییه‌كی زۆری جێهێشتوه، تاكو مرۆڤه‌كان به‌پێی گۆڕانی ژیان و گوزه‌ران و، داخوازیی به‌رژه‌وه‌ندییان، پڕی بكه‌نه‌وه‌و له‌به‌ر ڕۆشنایی هێڵه‌گشتییه‌كانداو، له‌بازنه فراوانه دانراوه‌كه‌ی شه‌ریعه‌تدا، ئیجتیهادیان بۆ بكه‌ن.
ئنجا لێره‌وه‌شه كه زانایان به‌تێوه‌ڕامان (إستفراء)ی ده‌قه‌كانی شه‌ریعه‌تی به‌رجه‌سته له قوڕئان و سوننه‌تدا، ئه‌م بنچینه‌یان داناوه: (تفصيلٌ في الثوابت و إجمال في المتغیِّرات) واته: به‌ڕوونیی دوان له‌باره‌ی چه‌سپاوه‌كانه‌وه‌و، به‌كورتیی و گشتیی دوان له‌باره‌ی گۆڕاوه‌كانه‌وه، چه‌سپاوه‌كان (ثوابت)یش به‌خواپه‌رستییه‌كان (العبادات)، و گۆڕاوه‌كان (المتغیرات)یش به هه‌ڵسو كه‌وته‌كان (المعاملات) ته‌عبیریان لێكراوه.
هه‌ربۆیه‌ش هه‌ر په‌یداكردنێك له‌بواری چه‌سپاوه‌كان (خواپه‌رستییه‌كان)دا، به بیدعه‌ت دانراوه، وه‌ك: پێغه‌مبه‌ری خوا "صلی الله علیه وسلم" فه‌رموویه‌تی: (من أحدث في أمرنا هذا ماليس منه فهو ردُّ)، البخاري: 2697، ومسلم: 1718، (من عمل عملاً ليس عليه أمرنا فهو ردُّ)، مسلم: 1718.
به‌ڵام بواری گۆڕاوه‌كان (هه‌ڵس و كه‌وته‌كان) بناغه تێیاندا، داهێنان (إبداع)ه‌و، سه‌نگی مه‌حه‌ك و پێوه‌ر تێیاندا، هینانه‌دی به‌رژه‌وه‌ندیی و چه‌سپاندنی دادگه‌ریی (تحقیق المصلحة وتثبیت العدل)ه، (إبن القیم)یش گوتوویه‌تی: (أينما وجِدَ العدلُ فثمّ شرع الله) (إعلام الموقعين...) ج4، ص441، واته: دادگه‌ریی له‌كوێ بێ به‌رنامه‌ی خواش له‌وێیه.
ئێمه‌ش وه‌ك (كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی) "كه پێشتریش هه‌روابووین"هه‌وڵده‌ده‌ین له‌بواری گۆڕاوه‌كان (متغیرات)دا، كه سه‌رجه‌م هه‌ڵس و كه‌وته: سیاسیی و ئیداریی و ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تیی و...هتده‌كان ده‌گرێته‌وه، به‌عه‌قڵێكی كراوه‌و ئازاد‌و، دڵێكی فراوان و ئازاوه،به‌ڕووی كۆمه‌ڵگاو پێكهاته‌كانی و، تێكڕای گۆڕانكارییه‌كاندا بكرێینه‌وه، ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی: چاكتر گه‌یاندنی ئایین و په‌یامی خوای به‌رزو مه‌زن به‌خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگاو، باشتر پێكه‌وه ئاوێته كردنه‌وه‌ی دین و ژینیان.
شایانی باسیشه: ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی ئه‌مجاره‌ی كۆمه‌ڵ، سه‌ره‌تا له عه‌قڵ و دڵی خودی به‌نده‌وه هه‌ڵقوڵیون و، دواتر زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ئه‌ندامانی كۆنگره ته‌به‌ننییان كردن و پشتگیری‌یان كردن، كه‌واته: باهیچكه‌س له‌وباره‌وه دوودڵیی و گومانی نه‌بێ و، هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه به‌مه‌به‌ستی لێ تێگه‌یشتن، سه‌روكاریان له‌گه‌ڵ كتێب و به‌رهه‌مه‌كانی به‌نده‌دا هه‌یه‌و، ده‌یانخوێننه‌وه‌و قه‌ناعه‌تی پێش وه‌خته ڕێگریان نیه، ده‌زانن و دڵنیان كه به‌نده به‌رده‌وام "له‌بواری گۆڕاوه‌كاندا" بیر‌و ڕاو ئیجتیهادی تازه‌م هه‌بوون و هه‌ن و، هه‌ركه‌سێكیش پێی وابێ: قوڕئان و سوننه‌ت هه‌رچی تێیاندایه، لێیان ده‌رهێنراوه‌و، هیچی تازه‌یان بۆ سه‌رجه‌م خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگاكانی ڕۆژگاره نوێیه‌كان تیدا نه‌ماوه! گومانی خراپی به‌ئایین و به‌رنامه‌ی تێر‌و ته‌واوی خوای كارزان و میهره‌بان بردوه‌و، زه‌ینی ساتمه‌ی پێكردوه.
ئومێدیشم وایه ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ناومانن و، ئه‌وانه‌ی له‌داهاتووشدا ده‌یاننێین، هۆكاری زیاتر‌و باشتر گه‌شه‌پیدان و به‌ره‌وپێشبردنی كار‌و پڕۆژه‌ی ئیسلامییمان بن و، ئه‌و كه‌سانه‌ش كه له‌دین و ژین تێگه‌یشتوون، هه‌رگیز ڕێ به‌خۆیان ناده‌ن، له‌باره‌ی داهاتووه‌وه "كه نادیار (غیب)ه" هه‌ڵبڕه‌رانه (بالقطع) قسه بكه‌ن!
كه‌سانێكیش كه له‌جیاتی ورد خوێندنه‌وه‌و باش تێگه‌یشتنی كتێب و به‌رهه‌مه‌كانی به‌نده‌و، دواتر هه‌ڵسه‌نگاندن (تقییم)ی بابه‌تییانه، توانج و پلارو قسه‌ی ناشایسته ده‌كه‌ن، دوعای خێریان بۆ ده‌كه‌م و، با دڵنیابن به‌و ڕه‌فتاره ناشه‌رعییانه‌یان، هیچ به‌هیچ ناكه‌ن و، جگه له‌عه‌یبداریی و گوناهباریی، هیچ ناچننه‌وه.
ئه‌وه‌ی زۆریشم به‌لاوه گرنگه، ئه‌وه‌یه كه ئایینی خوا، وه‌ك "كه له قوڕئان و سوننه‌تدایه" بیخه‌ینه‌ڕوو و، وریابین تێگه‌یشتنه‌كان له‌ئیسلام له‌گه‌ڵ خودی ئیسلامدا تێكه‌ڵ نه‌كه‌ین، چونكه ئیسلامیی به‌رجه‌سته له وه‌حییدا، به‌كه‌ڵكی هه‌مووكات و شوین و كۆمه‌ڵگایه‌ك دێ و، هه‌رگیز خه‌ڵك سه‌غڵه‌ت ناكات: (...وَمَا جَعَلَ عَلَيْكُمْ فِي الدِّينِ مِنْ حَرَجٍ ۚ...) الحج -78-، به‌ڵام تیگه‌یشتنه‌كانی ئیسلام (فهوم الإسلام) و ئیجتیهاده‌كانی زانایان "له‌بواری گۆڕاوه‌كاندا" وانین و، په‌یوه‌ستن به‌ژینگه‌و باو و نه‌رێته‌كانه‌وه، كه به‌رده‌وام گۆڕانیان به‌سه‌ردادێ و، شه‌رعزانانیش گوتوویانه: (لايُنكر تغیر الأحكام بتغيّر الأزمان)، (القرافي)يش له‌كتێبی: (الإحكام في تمييز الفتاوى عن الأحكام وتصرّفات القاضي والإمام)دا گوتوویه‌تی: هه‌موو ئه‌و حوكمانه‌ی په‌یوه‌ستن به عورف و باوێكه‌وه، له‌كاتی گۆڕانی عورف و باوه‌كه‌دا، یه‌كسه‌ر ده‌گۆڕێن، ص318.
داوای برایانه‌ش له‌هه‌موولایه‌ك ده‌كه‌م، كه:
1- هه‌رله‌خۆوه‌و بینا له‌سه‌ر قسه‌و فه‌توایه‌كی پێشوو، كه بۆ كات و شوێن و ژینگه‌و كۆمه‌ڵگایه‌كی دیكه دراوه، بازنه‌ی قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان له‌خه‌ڵك فراوان مه‌كه‌ن و، به‌ناهه‌ق و به‌بێ به‌ڵگه‌ی ڕوون و بێ چه‌ندو چوونی شه‌ریعه‌ت، خه‌لك مه‌خه‌نه دڵه‌ڕاوكه‌و سه‌راسیمه‌ییه‌وه: (وَلَا تَقُولُوا لِمَا تَصِفُ أَلْسِنَتُكُمُ الْكَذِبَ هَٰذَا حَلَالٌ وَهَٰذَا حَرَامٌ لِّتَفْتَرُوا عَلَى اللَّهِ الْكَذِبَ...) النحل -116-.
2- هەرچى زیاتر هەوڵ بدەن بخوێننەوەو شارەزا بن و، ئاسۆى بیرتان فراوان بکەن، نەک بە باریکە ڕێیەکى تەسک و کەمبەرداو، بە زانیارییەکى کەم و سنوورداره‌وه بکەونە ڕێ و، خۆتان و خه‌ڵكی نیزیكتان دووچارى حاڵەتى دۆگمایی و داخراویی (جمود و إنغلاق) بکەن و، دڵنیاش بن هەمیشە زانیاریی زۆر‌و فراوان، سینە فراوانیى (سماحة)و، زانیاریی کەم و، دەمارگیریی بەرهەم دێنن.
3- زانایانى پێشینمان هەمیشە بیروڕاى جیاوازیان لەسەر بابەتە جیاوازیی هەڵگرەکان (المواضیع الخلافیة) بووەو، هەمیشە بە لێبوردەیی و سینگ فراوانییەوەش، لەو بوارەدا مامەڵەیان پێکەوە کردوەو، هیچ زانایەک ئەوى دیکەى تۆمەتبار نەکردوە بە شلگیریی لە دیندارییداو، بێگومانیش مەرج نیە هەر کەس بیر‌و ڕایەکانى توندتربوون و پتر لاى سەختیى گرت، لە بەرانبەرەکەى پارێزکارترو دیندارتربێ و، خەواریجیش لەو بارەوە نموونەیەکى زەقن، پێغه‌مبه‌ری خواش "صلی الله علیه وسلم" فه‌رموویه‌تی: (ما بالُ رجالٍ يَبلغهم عنِّي أمر تَرَخَّصْت فيه، فكره‌وه وتنزّهوا عنه، فوالله لأنا أعلمهم بالله وأشدهم له خشية) البخاري: 6101، ومسلم: 2356، واته: بۆچی پیاونێك كارێكیان له‌هی من پێده‌گات كه به مۆڵه‌ت كارم كردوه، پێیان ناخۆشه‌و خۆیانی لێ به به‌رز ده‌گرن! به‌خوا من له‌هه‌موویان زاناترم به‌خواو له‌هه‌مووشیان پتر سامی لێ ده‌كه‌م.
4- هەمیشە خەتى نێوەڕاست گرتن و هاوسەنگیى (إتزان)، هەق بە مرۆڤ دەپێکێ و، لە لادان و خلیسکان دەیپارێزێ: (وَكَذَٰلِكَ جَعَلْنَاكُمْ أُمَّةً وَسَطًا...) البقرة -143-.
کەواتە: وەک وریای شلگیریی و کەمتەرخەمیی (میوعة و تفریط) دەبین، با وریاى زۆر لە خۆکردن (تکلّف) و سەختگیریی (تشدّد) یش بین، چونكه هه‌ردووكیان لادانن له‌ڕاسته شه‌قام.
5- پێغەمبەرى خوا "صلى الله علیه وسلم" زۆر جەختى لەسەر دڵخۆشکردن و ئاسانکاریی (تبشیر و تیسییر) کردوەو فەرموویەتى: (یسِّروا ولا تُعَسِّروا وبشِّروا ولا تُنَفِّروا) البخاري: 69، ومسلم: 1734.
واتە: ئاسانکاریی بکەن و قورسکەريي مەكه‌ن و، خەڵک دڵخۆش بکەن و مەیان سڵەمێننەوە.
بە هیواى ئەوەى هەموو لایەک سرووشت و میزاجی خۆمان لەگەڵ شەریعەتدا بگونجێنین و، تەرازوو (میزان)ى دیندارییمان شەریعەتى خوا بێ، نەک میزاج و تەبیعەتى خۆمان.
والسلام علینا وعلى عبادالله الصالحین
28/3/2021 ز
15/ شعبان/1442 ک
عه‌لی باپـیـر
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق