دوای کەوتنەوەی بایدن، پوتن نمایشی خۆی دەکات

ليست هناك تعليقات


ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی رووسیا، بە چاکەتێکی دروستکراو لە پێستی مەڕ، هاوڕێ لەگەڵ وەزیری بەرگری سرگێی شایگو، بۆ گەشت دەچێتە سیبیریا و هێزی خۆی لە تەمەنی 68 ساڵیدا نیشان دەدات.

لە سیبیریا، پوتن ئۆتۆمبێلی سەربازیی لێدەخوڕێت و لەناو بەفر خواردن و خواردنەوە لەگەڵ وەزیری بەرگری بەش دەکات، لە کاتێکدا، پێش ئەو گەشتەی پوتن، سەرۆکی ئەمەریکا، جۆو بایدن، لەکاتی چوونە فڕۆکەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا، سێ جار کەوت.

هەندێک لە میدیا رۆژئاواییەکان، ئەو خۆ نیشاندانەی پوتن وەک وەڵامی بایدن لەقەڵەم دەدەن؛ بە تایبەت کە ئێستا بە وتەی بەرپرسانی رووسیا، پەیوەندی واشنتن و مۆسکۆ لەوپەڕی ئاڵۆزییدایە.





ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif