لە ئەمریکا تەقەکەرێک لە نێو سوپەرمارکێتێکدا 10 کەس دەکوژێت

ليست هناك تعليقات

لە رووداوێکی تەقەکردن لە سوپەرمارکێتێک لە شاری بولدەری ویلایەتی کۆلۆرادۆی ئەمریکا 10 کەس کوژران، لەنێویاندا ئەفسەرێکی پۆلیس هەیە، کە لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تەقەکەرەکە، کوژراوە.

رووداوەکە رۆژی 22-3-2021 کاژێر 14:30 بە کاتی ئەمریکا لە نێو سوپەرمارکێتێکی شاری بولدەر روویداوە. ماریس هیرۆلد، بەڕێوەبەری پۆلیسی بولدەر پشتڕاستیکردەوە 10 کەس لە تەقەکردنەکەدا کوژراون، تەقەکەرەکەشیان دەستگیرکردووە.

تاوەکو ئێستا پاڵنەری پشت رووداوەکە دیار نییە، پۆلیس دەڵێت لانیکەم لێکۆڵینەوەکان پێنج رۆژ دەخایەنن تاوەکو هۆکاری رووداوەکەیان بۆ ئاشکرا دەبێت.

ئەو ئەفسەرەی کوژراوە ناوی ئێریک تاڵییە، تەمەنی 51 ساڵە، یەکەم کەس بووە دوای پەیوەندیکردن گەیشتووەتە شوێنی رووداوەکە، ئێریک لە 2010ەوە لە ریزی هێزەکانی پۆلیس خزمەتی شارەکەی دەکات.

تەقەکەرەکەش بە برینداری دەستبەسەرکراوە و براوەتە نەخۆشخانە، لە گرتە ڤیدیۆکاندا دەردەکەوێت پۆلیس بریندارێک بە قۆلبەستکراوی و بەڕاکەڕاک دەخەنە نێو ئۆتۆمبێل

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif