دوو كۆپانیای ئه‌مریكی چاره‌سه‌رێكی نوێی كۆرۆنا ده‌دۆزنه‌وه‌

ليست هناك تعليقات

دوو کۆمپانیای ئه‌مریكی سه‌رقاڵی توێژینه‌وه‌یه‌كن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌ ئێستادا له‌ژێر تاقیكردنه‌وه‌دایه‌و، چارەسەرەکە توانای هەیە کاریگەری پەتاکە کەم بکاتەوە، تەنها له‌ ماوه‌ی پێنج ڕۆژ.

ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ی ئەمریکی بڵاویكرده‌وه‌، هەردوو کۆمپانیای دروستکردنی دەرمان لەو وڵاتە "مێرک و ڕیجباک" لە ئێستادا سەرقاڵی پەرەپێدانی چارەسەرێکن بۆ پەتای کۆرۆنا بە ناوی "مۆلنئۆپێراڤیر" کە بریتییە لە حەبێک و دەتوانرێت لەڕێگەی دەمەوە وەردەگیریت.

رۆژنامه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ ئاماژەی بەوەشکردووه‌، تاقیکردنەوەکان ئەوەیان دەرخستووە ئەو دەرمانە توانای ئەوەی هەیە چارەسەری ئەو نەخۆشانە بکات، کە نیشانەکانی پەتاکەیان تێیدا دەرکەوتووە، ئەوەش تەنها لەماوەی پێنج ڕۆژدا، بۆیە پێشبینی دەکرێت، دەرمانەکە بچێتە چوارچێوەی پرۆتۆکۆلی چارەسەرکردنی نەخۆشییەکە و، ببێتە یەکەم دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لەڕێگەی دەمەوە وەربگیرێت و کارا بێت.

له‌ هه‌واڵه‌كه‌د، ئەوەشخراوەتەڕوو، چارەسەرە نوێییەکە، بەپێچەوانەی دەرمانەکانی دیکەوە کە پشت بە میکانیزمی هێرشکردنە سەر ڕووکەشی ڤایرۆس دەبەستن، دەرمانە تازەکە ئەو بەشە دەکاتە ئامانج کە یارمەتی دووبارە کۆپیکردنی خودی ڤایرۆسەکە دەدات لە جەستەی مرۆڤدا.

بەگوێرەی هه‌واڵی ڕۆژنامە ئەمەریکییەکە، ئەو خۆبەخشانەی کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون و بەشدارییان لە توێژینەوەکەدا کردووە، بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ ڕۆژی دوو جار دەرمانەکەیان وەرگرتووە، دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆیان دەرکەوت کە لە نەخۆشییە چاکبوونەتەوە.

له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه‌، وەین هۆڵمان، دامەزرێنەری کۆمپانیای "ریجباک"، بە ڕۆژنامەکەی وتووە: ئەنجامی تاقیکردنەوەکان ئەوەیان سەلماندووە، کە دەرمانەکە بەشێوەیەکی کارا ڕێگری لە کۆپیکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات لە لەشدا، بۆیە دەبیێتە یەکەم چارەسەر بە ڤایرۆسەکە کەلەرێگەی دەمەوە وەربگیرێت و کاریگەری هەبێت.

لە ئێستاشدا، دروستکەرانی چارەسەرە نوێیەکە، بەچڕی سەرقاڵی ئەوەن بزانن تاچەند ئەو دەرمانە توانای ئەوەی هەیە ڕێگریی بکات لە خەواندنی توشبووانی پەتاکە بۆ نەخۆشخانە یان ڕزگارکردنی توشبووانی پەتاکە لە مردن، بۆیە توێژینەوەکان بەردەوام دەبێت تا کۆتایی مانگی ئازار.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif