چەند رێگایەك بۆ خەوتن

ليست هناك تعليقات

پسپۆڕان چەند رێگایان دیاریكردووە بۆ ئەو كەسانەی كە شەوانە ئاسایی ناتوانن بخەون یان درەنگ خەویان لێ دەكەوێت.

بە ئەم رێگایانە دەتوانیت بڕوا بە جەستەت بهێنی كە پێویستی بە خەوە.

رێگای سەرەتا بریتییە لە راهێنان و مەشقی هەناسەدانی قوڵ، ئەمە هاوكار دەبێت لە پشوودان و كەمكردنەوەی شڵەژان و دەستدانان لەسەر سك و داخستنی چاوەكان و هەناسەدان لەسەرخۆ و قوڵ لە لوتەوە‌و ئەم رێگایە هاوكارە لە پشوودانی جەستە و مێشك.

پشووی ماسولكەكان رێگایەكی دیكەیە بۆ ئارامكردنەوەی مێشك.

رێگایەكی دیكە پشوودانە بەجۆرێك هاوسۆز بە لەگەڵ خۆت، كاتێك دەتەوێت شەو مێشكت بە خەبەر نەبێت، پشوو بدە بە خۆت لە رۆژدا بۆ چەند جارێك لە كاتی كاردا.

باری نائاسایی لە مێشكدا لە درێژایی رۆژ دەبێتەهۆی درەنگ داخستنی لە شەودا.

خۆلادان لەچاودێری سەعات، بۆ ئەوەی لە شڵەژان و تێكچوونی باری دەروونی دوور بیت لەكاتی بێ خەویدا سەیری سەعات مەكە.

هاوكات پێش خەوتن خواردنەوە كحولییەكان مەخۆرەوە.

خۆلادان لە ترس و دڵەڕاوكێی پێش خەوتن.

لە رووناكی شین وریابە، خۆت بە دوور بگرە لە ئامێرە شاشەدارەكان بەتایبەت مۆبایل لە پێش خەودا.

دوای 20 خولەك خەو لێ نەكەوتن لەنێو جێگەكەت بچۆ دەرەوە یان بچۆ بۆ ژوورێكی دیكە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif