ئێران: وه‌ڵاممان بۆ هه‌موو هێرشێكی ئیسرائیل ده‌بێ

ليست هناك تعليقات

سه‌ره‌ڕای رەتکردنەوەی تۆمەتەکانی ئیسرائیل لەبەرامبەر هێرشکردنە سەر کەشتییەکی ئیسرائیلی لەکەنداوی عومان، ئەندامی هەمیشەیی ئێران لەنەتەوە یەکگرتوەکان هۆشداری دایە ئیسرائیل و رایگه‌یاند: بۆ هه‌رهێرشێكی ئیسرائیل وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت.

ئاژانسی "روسیا تودەی" بڵاویكرده‌وه،‌ له‌ نامەیەکدا مەجید تەخت رەوانچی ئەندامی هەمیشەیی ئێران لەنەتەوە یەکگرتوەکان، كه‌ بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکانی ناردووه‌، ئه‌و تۆمه‌ته‌ی ره‌تكرده‌وه‌، كه‌ له‌لایه‌ن ئێران هێرشکرابێته‌ سەر کەشتییەكه‌ی ئیسرائیل لەکەنداوی عومان .

لەنامەکەیدا، نوێنەری هەمیشەیی ئێران ئاماژەی بەوەکردوە، هەر جوڵەیەکی سه‌ربازی له‌ناوچكه‌، له‌لایه‌ن ئێران یان ئیسرائیل ئه‌نجام بدرێت، دەرئەنجامی خراپی لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

مەجید تەخت رەوانچی ئاماژەی بەوەشکردووه‌، زانیۆنیستانی ئیسرائیل بەدوای دروستکردنی تۆمەتێکدا دەگەڕێن، کە لەڕێگەیەوە بتوانن سەرنجی خەڵک پەرشوبڵاو بکەن و، ئامانجە بەدگومانیاوەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق