ھێزەكانی عێراقی بە بەھای 5 ملیۆن دۆلار كەلوپەل لە ھاوپەیمانی نێوەدەوڵەتی وەردەگرن

ليست هناك تعليقات

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەكان، چوارشەممە، 17ی/ئادار 2021 رایگەیاند، بەبەھای 5 ملیۆن دۆلار، ئۆتۆمبێل و كەلوپەلیان لە لایەن ھاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە پێگەیشتووە.

گوتەبێژ بەناوی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەكان، لیوا تەحسین ئەلخەفاجی، لە بڵاوكردنەوەیەكیدا لە سەر پێگەی فێسبووك گوتی: ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە بەھای 5 ملیۆن دۆلار، پێداویستی و كەرەستەی سەربازیی رادەستی ھێزەكانی ئەمنی عێراقی و سوپای عێراق كردووە، كە ئۆتۆمبێڵ و چەك و تەقەمەنی و كەلوپەلی سەربازی لەخۆ دەگرێت.

گوتیشی: "ئەو بەخششە بە ئامانجی ھاریكاریكردنی ھێزەكانی ئەمنی عێراقییە لە شەڕی دژ بە داعشی تیرۆریست و درووستكردنی دەزگا سەربازییەكانە بە باشترین كەرستە".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif