سلێمانی.. بڕیاری لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بۆ رۆژانی نەورۆز

ليست هناك تعليقات

 لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، تایبەت بە رێکارە پێویستەکان بۆ پێشوازیکردن لە جەژنی نەورۆز ژمارەیەک بڕیاری نوێی دەکرد.

بەپێی بڕیاری لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، دەبێت هاووڵاتییان پابەندبن بە بڕیاری ژمارە ١٠ی وەزارەتی ناوخۆ، هاوکات پابەندبوون بە بەستنی ماسک و دروست نەکردنی هیچ جۆرە قەرەباڵغییەک.

بەپێی بڕیارەکە لە رۆژانی ١٩ تا ٢١ی ئادار، شاڕێی سالم لە بەردەم یانەی ئەندازیارانەوە تا هوتێل سلێمانی پالاس دادەخرێت بەڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلدا، هاوکات بەپێی رێنماییەکانی تەندروستی لە چەند شوێنێک ئاگری نەورۆز دەکرێتەوە بەبێ دروستکردنی قەرەباڵغی و هیچ گردبوونەوەیەک.

لە بڕیارەکاندا هەروەها داوا لەسەرجەم لایەنە سیاسییەکان و مامۆستایانی ئایینی کراوە کە رێنمایی پێویست بدەن بە هاووڵاتییان بۆ پەیڕەوکردن و پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان.

دەقی بڕیارەکانی لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی 



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif