وته‌بێژى حکومه‌تى عێراق: پشکى هه‌رێمى کوردستانمان یه‌کلاکردووه‌ته‌وه‌

ليست هناك تعليقات



وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق سه‌باره‌ت به‌ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر پشکی هه‌رێم له‌ناو پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021دا له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "ئێمه‌ پرۆژه‌ یاساى بودجه‌مان پێشکه‌شى په‌رله‌مان کردووه‌، ئه‌مه‌ ماناى وایه‌ حکومه‌ت لاى خۆیه‌وه‌ بابه‌تى هه‌رێمى کوردستانى یه‌کلایى کردۆته‌وه‌ که‌ بابه‌تێکى دیارو زانراوه‌".

حه‌سه‌ن نازم وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ئه‌وه‌شى خسته‌روو که‌ حکومه‌تى عێراق پشکى هه‌رێمى کوردستانى یه‌کلایکردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام لایه‌نێکی دیکه‌ش هه‌یه‌ که‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌، "ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران راى خۆى هه‌یه‌ له‌سه‌ر پشکی هه‌رێم له‌پرۆژه‌یاسای بودجه‌دا".

وته‌بێژى حکومه‌تى عێراق وتیشى:" حکومه‌ت داواى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌کات، ئه‌مه‌ش رێککه‌وتنى له‌سه‌ر کراوه‌".

هاوکات، ئه‌وه‌شى ڕونیکرده‌وه‌ له‌ئێستادا بودجه‌ له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌، بێگومان ده‌ستکاریو هه‌مواری مادده‌کانی ده‌کرێته‌وه‌، "پێموایه‌ له‌چه‌ند رۆژى داهاتودا دیدارو لێکتێگه‌یشتن ده‌بێت، به‌مه‌به‌ستى گه‌یشتن به‌شتێکى کۆتایى سه‌باره‌ت به‌هه‌رێمى کوردستان".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق