لە شەشەم رۆژی خۆپیشاندانەکانی ناسرییەدا ١٦ کەس برینداربوون

ليست هناك تعليقات

لە شەشەم رۆژی خۆپیشاندانەکانی شاری ناسرییە ناوەندی پارێزگای زیقار باشووری عیراق ١٦ کەس لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان برینداربوون.
بڕیارەکەی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عیراق، بۆ لەکارلادانی نازم وائیلی، پارێزگاری زیقار، کۆتایی بە خۆپیشاندانەکانی شەش رۆژی رابردووی شارەکە نەهێنا و ئەمڕۆ شەممە، خۆپیشاندەران روویان کردە باڵەخانەی پارێزگا لە ناوەڕاستی شاری ناسرییە و داوایان کرد کە سێکی دیکە لێهاتوو لە شوێنی عەبدولغەنی ئەسەدی بکرێتە پارێزگاری زیقار.

دوای گەیشتنی خۆپیشاندەران بۆ نزیک باڵەخانەی پارێزگا، رووبەڕووبوونەوەی توند لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان روویدا هێزە ئەمنییەکان بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران تەقەیان بە ئاسماندا کرد.

سەرچاوەیەکی پزیشکیی لە فەرمانگەی تەندروستیی زیقار رایگەیاند، لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆ شەممەدا، ١٦ کەس برینداربوون کە ١٠یان خۆپیشاندەر و شەش کەسەکەی دیکە لە هێزە ئەمنییەکان بوون، بەڵام برینی زۆربەیان سووکە، بەهۆی هاوێشتنی بەرد و بۆمبی گازی فرمێسکڕێژ برینداربوون".


پارێزگای زیقار بە چەقی چالاکییەکانی خۆپیشاندانی ناڕەزایی دادەنرێت لە عیراق کە دانیشتووانەکەی زیاتر لە دوو ملیۆن کەس دەبێت و ماوەی چەند ساڵێکە بەشێک لە دانیشتووانەکەی دژبە خراپ ئیدارەدانی پارێزگاکە و خراپی خزمەتگوزاری گشتیی و کەمی هەلی کار خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن.

رۆژی هەینی، ئەندامی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، عەلی بەیاتی رایگەیاند، لە میانی پێنج رۆژی خۆپیشاندانەکانی شاری ناسرییە ناوەندی پارێزگای زیقار، پێنج خۆپیشاندەر کوژراون و ٢٧١ کەسی دیکە برینداربوونە کە ١٤٧یان لە هێزەکانی ئەمنیی بوون.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif