ئێران ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم بەرزدەكاتەوە

ليست هناك تعليقات

سەرۆكی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاند، ئەگەری ھەیە ئاستی بەرھەمھێنانی پیتاندنی یۆرانۆم لە (%20 بۆ %60) بەرزبكەنەوە.
عەلی ئەكبەر ساڵحی، ئەمڕۆ شەممە ئاماژەی بەوەكردووە، تاران ئامادەی دانوستان و گفتوگۆیە لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكەی، بەڵام نەك بەو رێگەیەی كە ئەمریكا و ئەوروپا تا ئێستا پەیرەوی دەكەن.

ئەم هەواڵەی ئێران لە كاتێكدایە، هەتا ئێستا هەوڵەكان بە ئامانجی گەشتن بە رێككەوتن و گەرانەوە بۆ گفتوگۆكان بەردەوامن.

ئیران، هەڵگرتنی سەرجەم سزاكانی سەر ئەو وڵاتەی كردووەتە، مەرج بۆ دەستپێكردنەوەی دانووستانەكان،لە بەرامبەردا ئەمریكا و ئەوروپا كار دەكەن بۆ راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم لە لایەن ئەو وڵاتەوە.

بە پێی رێككەوتنی ئەتۆمی، نابێت ئێران بەرھەمی رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم لە %4 تێپەربكات.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق