شیعەکان داوای هەڵوەشاندنەوەی نوێنەرایەتی هەرێم لە دەرەوە دەکەن

ليست هناك تعليقات

له‌ نوێترین پێشهاتدا، هه‌ندێ هێزولایەنە شیعەکان، داوای هەڵوەشاندنەوەی نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتانی دەرەوە دەکەن.

ئه‌و هێز و لایه‌نه‌ شیعیانه،‌ به‌ شاندی دانوستانکاری هەرێمیان راگه‌یاندووه‌، كه‌ پێویستە هاوشێوەی دۆسیەی نەوت و خاڵە سنوریەکان، نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتانی دەرەوە، ڕادەستی عێراق بکرێتەوە.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی داواكارییه‌كانیان، هێزو لایەنە شیعیەکان، داوای کەم کردنەوەی ژمارەی پێشمەرگەشیان کراوە، به‌ڵام شاندی دانوستانکاری هەرێم ڕەتیان کردۆتەوە، كه‌ گفتوگۆ لەو بارەیەوە بکەن.

به‌ پێی بۆچوونی میدیاكاران، داواکردنی هەڵوەشاندنەوەی نوێنەرایەتی هەرێم لە دەرەوە، واتای هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی کوردستان و توانەوەی لەناو عێراقدا دێت، ره‌نگه‌ لەداهاتووەیەکی نزیکدا عێراق سەقفی داواکانی لە هەرێم بەرزتر دەکاتەوە .

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق