چین.. دەستبەسەرداگرتنی سێ هەزار ژەم ڤاکسینی ساختە

ليست هناك تعليقات

لە ژمارەیەک ناوچەی چین، دەستبەسەر سێ هەزار ژەم ڤاکسینی دژەکۆرۆنای ساختەدا گیرا کە بڕیاربوو بخرێتە بازاڕەوە.

ئاژانسی فەرمی هەواڵیی چین "شینخوا" بڵاویکردەوە کە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئەو وڵاتە، ئۆپەراسیۆنێکی بۆسەر باندێک ئەنجامداوە کە سەرقاڵی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی ساختەبوون.

لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا لە پەکین-ی پایتەخت و ویلایەتەکانی جیانگسو و شانتونگ، دەستبەسەر سێ هەزار ژەم ڤاکسینی ساختەدا گیرا.

تۆمەتبارەکان لەبری ڤاکسین، خوێیاویان کردبووە ناو ڤیالی ڤاکسینەکانەوە.

واپێشبینی دەکرێت کە باندەکە لە مانگی ئەیلوولی ساڵی رابردووەوە، هەوڵی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی ڤاکسینی ساختەیان دابێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق